riklam

ئەڵمانیا.. سۆسیال دیموكرات سەركەوت

جیهان 11:22 AM - 2021-09-27

دوێنێ هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان كەئێوارەی هەمان رۆژ راگەیەنرا هەردوو پارتە گەورەكە سۆسیال دیموكرات بوكریستیان لەیەكەوە نزیكن و لەركابەری یەكتردان تا لە كۆتایی هاوێركردنی دەنگەكان وئەنجامی كۆتایدا یەكلایی بێتەوە.

تائێستا پارتی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانی  SPDڕێژەی  25,8٪ كەدەكاتە  210كورسی ،هاوپەیمانی دیموكراتی كرسیتیانیش CDU 24,2٪ كەدەكاتە 198 كورسی ،پارتی سەوز14,3 Die Grüne٪ 113  كورسی،پارتی دیموكراتی ئازاد" لیبرال"FDP 11,5وپارتی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیاAFD 10,6٪ وچەپەكانیش Die Linke تەنها 5٪ یان هێناوە بەلام ئەودەنگانەی كەماون براوەی یەكەم ودوەم یەكلایی دەكەنەوەو ئێستا كێبڕكییكە لەسەر بردنەوەی پۆستی راوێژكاریە' سوێنگرەوەی مێركل" لەنێوان ئارمین لارشیت كاندیدی كریستیانەكان وئۆلاف شۆڵز كاندیدی سۆسیال دیموكراتەكان، چەند ڕۆژێك لەموبەرولەبانگەشەی هەڵبژاردندا ئۆڵاف شۆڵز،   ووتی، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان دەتوانن وای حسێب بكەن كە من دەبمە سەرۆكی حكومەتی داهاتوو، بێ گومان باشترین شت ئەوەیە   كە پارتی سۆشیاڵ دیموكرات ئەنجامێكی زۆر باش بەدەست بێنێت, بەپێی ئەو ئەنجامەبەراییانە پێشبینی دەكرێت هەرزوو دانوستان لەنێوان هەردوو پاەرتەگەورەكە دەستپێبكات بۆ دروستكردنی ئیئتیلافی حكومی وپیكهێنانی كابینەی حكومەت، چوبكە بەدریژایی میژوو ئەزمونی كاركردنیان بەیەكەوەهەیەو لە ساڵی 1949ەوە تا ساڵی 2005 ولەماوەی 16 خوولی پەرلەمانیدا لەنێوان هەردوو ئەو پارتیە دەستاودەستی دەسەڵات هەبوە ،واتە هەمیشە لەحوكمی ووڵاتدا بوون ولەزۆر خولیشدا هاوپەیمانی یەكتر بون وبەیئەكوە كابینەیان پێكهێناوە.

مێركل ماڵئاوایی لە سیاسەت و حوكم كرد
ژنە سیاستمەداری ئەڵمانی دكتۆرە ئەنجێلا مێركل بڕیاریداوە چیتر سیاسەت نەكاو پۆحستی حكومی وەرنەگرێت، ئەوخاتونە لەماوەی حوكمی 16 ساڵەی پۆستی ڕاوێژكاریدا خزمەتێكی زۆری بە گەل وكۆمەڵگەی ئەڵمانیاو ئەوروپی وجیهانی كرد، وەك كەسایەتێكی پارێزگارو میانڕەو توانی هاوسەنگی سیاسی وئیداری رابگرێ و زۆرینەی خەڵك لەخۆی رازی بكات، كارێزمایی خاتوو مێركل وەك ژنێكی بەهێزو روسپی  توانی ژیانی زۆربەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی خۆش بكات بەجۆرێك كە هەر یەكێك پۆستەكەی وەربگریت وەك ئەو سەركەوتونابێت، بۆیە چاودێرانی سیاسی پێشبینی دەكەن كە ئەو وڵاتە لەدوای مێركل لەشایستەیی سیاسی وئابوری دابەزێت.

گەشەپێدانی دیموكراسی، هەوڵدان بۆ پێكەوەژیاندنی گەلانی ناو وڵاتەكەی، بەهێزكردنی یەكێتی ئەوروپا، دەستگرتن وباربۆكردنی وڵاتانی ئەوروپا لە قەیرانی دارایییدا، بەهاناهاتنی كۆچبەرانی لێقەوماوی وڵاتان، بنیاتنانی جادەو ئۆتۆبان وكارگەو بینای مۆدێرن لەبەری ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا كە پێش یەكگرتنەوە لەگەڵ بەری رۆژئاوا بەهۆی هەژاری ونەداری خەڵكەكەی وبلۆكی سۆسیالیستی لە پێشكەوتنەكان دواكەوتبون، هەنگاوی كارا بۆ پاراستنی ژینگەو كەمكردنەوەی ئاسەوارەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، پشتیوانی وهاوكاری دارایی وڵاتانی هەژارو نەدار، پێشخستنی پرۆسەی دیموكراسی لە وڵاتە دواكەوتوەكان بەكردنەوەی خولی تایبەت وتەرخانكردنی پڕۆژەو بودجە، بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووری ئەڵمانیا لە لووتكەی پیشەسازی و ئابووریی ئەورووپا، هەروەها كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری و نەهێشتنی خزمەتی سەربازیی ناچاری، هاندانی خێزان وهاوسەرەكان بۆ نانەوەی منداڵ وباربۆكردنیان بۆ پەروەردەكردنێكی راست ودروست ، پاڵپشتی زاناو بلیمەت وتوێژەوەزانستەكان و خەڵاتكردنیان، چاكسازیكردن لە كەرتی تەندروستی وخزمەتی زیاتری پیروپەككەوتەو بەساڵاچوان، بەرزكردنەوەی كڕێی سەعاتی كاری كرێكارو كاسبكارو فەرمانبەران، ئەمانەو دەیان وسەدان چاكەی ئەوژنەو كابینەكەی بەسەر خەڵكەكە هەیە بۆیە زۆریك لە ئەڵمانەكان لەیادی ناكەن و سوپاسی دەكەن كە لەسایەی سیاسەتی حەكیمانەیدا چ لەناو خۆو چ لەناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشدا، وڵات ئاوەدان و سەربەرزو سەرفرازە، ئەوەی كە ئەڵمانیاو هەموو جیهان لەبیری ناكات لە سێ زەمەنی جیاجیاو لەسێ قەیراندا ئەوژنە توانی ئەڵمانیا لەسەر پێی خۆی رابگرێ و ئاڵاكەی بشەكێنێتەوە.

 

 

 قەیرانی ئابوری ئەوروپا  
ئەوكاتەی لەساڵی  2008جیهان توشی قەیرانێكی دارایی بو، هەموو یەكێتی ئەوروپای گرتەوەو ژمارەیەك وڵات هەڕەشەی دارمان ولەناوچونیان لەسەر دروست بو لەوانە یۆنان بو كە ئابوریەكەی بەجۆرێك داكەت هیچ هێمای چارەسەریەكی بۆ نەمایەوە ئەوكاتە بەپلانی ژیرانەی ئەوژنە سیاسەتی دەستپیوەگرتن پیادەكراو بڕی 300 ملیار یۆرۆ قەرز درایە ئەو وڵاتە تا سەرەنجام هەڵسایەوەو توانی درێژەبە ئەندامبونەكەی لەناو یەكێتی ئەوروپا بدا، ئەم حاڵەتە بۆژمارەیەك وڵاتی تریش هەمان شێوە رودیداو توانیان لەسایەی پلانی مێركلدا خۆیان لەبەر هەرەس رابگرن.

قەیرانی كۆچبەران
لەساڵی 2015 كاتێك ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست توشی شەڕێكی خوێناوی ماڵوێران هات لە سوریاو عێراق وئەفغانستان ویەمەن وژمارەیەك وڵاتی تر، ملیۆنان كەس ئاوارەودەربەدەربون، بەفشاری ئەڵمانیاو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەروازەی سنورەكانیان كردەوەو هەر لەماوەی ئەوسالەدا زیاتر ملیۆنیك كۆچبەر لەئەڵمانیا داڵدەدران ودامەرزێندران، ئەو پرۆسەیە زیانی لەهەندێ باردا زیانی بە هەژمونی ناوخۆیی ئەوژنە گەیاند چونكە راستڕەوو نازیپەرستەكان وەك كارتێك لەدژی حكومەت بەكاریان هێناو بەهۆیەوە پێگەیان لەناو كۆمەڵگەی ئەڵمانیا فراوان بو، بەڵام مێركل گوێی بە فشارەكان نەداو ملیارەها یۆرۆی خستەخزمەتی كۆچبەران وهاندانیان بۆ خۆحگونجاندن لەناو كۆمەڵگەی ئەڵمانیدا.

قەیرانی پەتای كۆرۆنا
كاتیك كۆرۆنا پەیدا بوو خەریك بو لەئەڵمانیا ژیان پەكی بكەوێت، دوكان وبازاڕو بەرژەونەدیە باڵاكان هەمیان داخران وهیج ئومیدسێكی خۆحسی بەدی نەدەكرا، لەوكاتانەدا حوكومەت بریایدا قەرەبوكتدنەوەی هەموو خاوەن بەرژەوەندی وكۆمپانیاو بازاڕەكانی داو زیاتر لە 750 ملیار یۆرۆی بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا تەرخان كردو خەڵكی لەسایەی ئەو بەرنامەیەی حكومەت توانیان بەچاكی خۆیانبپاریزن وخۆیان كەرەنتین بكەن بەبێ ئەوەی مەترسی لەسەر بژێوی ژیانیان دروست ببێ وحكومەت هەموو پێداویستی وموچەو زیانەكانی بۆ دابین كردن، بەجۆرێ زۆرێك لەوڵاتانی ئەوروپا هەمان بەرنامەی مێركلیان جێبەجێكردو سەركەوتنیان ‌هێنا.

سیاسەتی دەرەوە
دكتۆرە مێركل لەماوەی ئەو سێ خولەی راویژكاریدا هەوڵی داوە سیاسەتی دەرەوەی حكومەتەكەی سەربەخۆ بێ وهەڵویستەكانی لەناو نێوەندە جیهانیەكان لەسەر شەروشۆڕەكان ئەرێنی بێ و هەمیشە لەدژی یەكلاكردنەوەی كێیشەكان بوە بەشەڕو كوشتار ، لەزۆر لەو بەرانەدا بۆتە لایەنی دانوستانكارو ئاشتیخواز ، لەدژی ئەو سەرۆك وحكومەتانە وەستاوەتەوە كە دیموكراسی ومافی مرۆڤیان پێشیل كردوەو دەكەن، لەشەری دژی داعش لایەنێكی بەهێزو رێ نشاندەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوە، لەبەرامبەر چین وروسیاو ئەمریكادا هیزێكی پتەوو میانرەو بەهەڵویست بوە.

بۆیە لەلایەن ژمارەیەك دامەزراوەیی جیهانی وناوخۆیی وئەوروپیدا خەڵات و مەدالیاو بڕوانامەی مەزنی پێبەخشراوەو ستایشی ڕۆڵی ئەو كەسایەتیە دەكرێت وەك بەهێزترین ژنی دونیا، لەو نوسینەدا ماڵئاوایی لەو خاتونە دەكەین سوپاسی بەزەیی ودڵسۆزی وحوكمدارێتی رەسەن وپاكی ووڵاتپەرستی ومرۆڤدۆستی دەكەین وپێی دەڵێین خوات لەگەڵ خاتوون هەر بەرووسپێتی بمێنیتەوە.

PUKmedia بورهان ئەمین-ئەڵمانیا



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket