riklam

ژنە بەهێزەكەی ئەڵمانیا واز لە سیاسەت دەهێنێت

جیهان 09:41 AM - 2021-09-26

پاش 30 ساڵ چالاكی سیاسی و 16 ساڵ ڕاوێژكاری، ئەنجێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بۆ هەمیشە واز لە سیاسەت و چالاكی سیاسی دەهێنێت.

مێركڵ ساڵی 1954 لەشاری هامبۆرگ لە باوكێكی قەشە و دایكێكی مامۆستا لە دایكبووە. یەكەمین منداڵی خێزانەكەیەتی، ساڵی 1986 دكتۆرای لە فیزیا وەرگرتووە و دووجار شووی كردووە و منداڵی نییە. لە ساڵی 2005 وە تا ئێستا ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بووە و لە ساڵی 2000 هەتا 2018 سەرۆكی حزبی یەكێتی دیموكراتیك مەسیحی ئەڵمانیا بووە. هەندێك لە شرۆڤەكارانی سیاسی مێركڵ بە بەهێزترین ژنی سیاسی لە قەڵەمی دەدەن.

 لە ساڵی 1989 لەكاتێك كە هیچ بڕوایەكی بە كۆمۆنیزم نەبوو چووە ناو ڕیزی حزبی یەكێتی سۆسیالیستی ئەڵمانیا. ساڵی 1990 بوو بە وتەبێژی حكومەت لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات. دوای نەمانی دیواری بەرلین و یەكگرتنەوەی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات و ئەڵمانیای ڕۆژئاوا بوو بە ئەندامی حزبی یەكێتی دیموكراتێك مەسیحی ئەڵمانیا و دواتر بوو بە ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا. ساڵی 1991 بوو بە وەزیری ژنان و لاوان و لە ساڵی 1994 بوو بە وەزیری ژینگە. ساڵی 2000 بوو بە سەرۆكی حزبی دیموكراتیك مەسیحی و ئەمەش بۆ یەكەمجار بوو لە ئەڵمانیا ژنێك ببێتە سەرۆكی حزبێكی سیاسی.

ساڵی 2005 بوو بە ڕاوێژكاری ئەڵمانیا و تا ئێستا لەو پۆستەدا ماوەتەوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوو بۆ هەمیشە واز لە كاری سیاسی دەهێنێت و خانەنشین دەبێت. هەندێك لە چاودێرانی سیاسی مێركڵ بە سیاسەتمەدارێك دەزانن كە قابیلی پێشبینی نییە و هەندێك بە دڵڕەق و هەندێكی دیكە مێركڵ بە ژنێكی كردارگەرا و پڕ ڕاز و نهێنی دەزانن. مێركڵ زیاتر گرنگی بە بازرگانی دەرەكی دەدات و ڕۆڵێكی كارای گێڕا لە چارەسەكردنی ئەو قەیرانانەی كە ماوەیەك یەخەی یەكێتی ئەوروپای گرتبوو.

ئەو لایەنگری كۆچبەران بوو و ساڵی 2015 دەرگای وڵاتەكەی بەڕووی كۆچبەران كردەوە و زیاتر لە یەك ملیۆن كۆچبەری وەرگرت و لەلای كۆچبەران كەسێكی خۆشەویستە.

 لەسەردەمی هێرشی ئەمریكا بۆ سەر عیراق و لەناوبردنی حكومەتی بەعس، مێركڵ پشتیوانی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا كرد و دەنگی خستە پاڵ دەنگی ئەمریكا و دژی ئەوە بوو كە بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بچێتەدەرەوە. لایەنگری ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران بوو و خوازیاری ئەوە بوو كە كۆریای باكوور خاوەنی چەكی ئەتۆمی نەبێت.  

PUKmedia  وەرگێڕان/ جەواد حەیدەری 
سەرچاوە/ ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket