}

رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی به‌چاو به‌رزبوه‌ته‌وه‌

کوردستان 12:11 PM - 2021-09-24

له‌ هه‌شت مانگی رابردوودا گه‌شتیارێكی زۆر روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاندوه‌، له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، 2.500.000 (دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار) گه‌شتیار رویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ هه‌شت مانگی ساڵی 2020 به‌ڕێژه‌ی 30% ژماره‌ی گه‌شتیاران روی له‌زیادبوونه‌وه‌ كردوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021 تاوه‌كو 1-ی (ئه‌یلول/9)ی 2021، له‌پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، 2.500.000 (دو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار) گه‌شتیار رویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و ژماره‌ی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌زیادبوون كردوه‌، به‌جۆرێك به‌راورد به‌ ساڵی 2020، به‌ڕێژه‌ی 31% رێژه‌ی گه‌شتیاری رووی له‌زیادبوون كردوه‌.

ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه‌ و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ و سنوره‌كانه‌وه‌، رێژه‌ی گه‌شتیاری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌كه‌مبونه‌وه‌ كردبوو، له‌ئێستاشدا كه‌ مه‌رجی به‌كارهێنانی ڤاكسین كراوه‌ته‌ پێوه‌ر بۆ گه‌شتیاران، رێژه‌ی گه‌شتیاری رووی له‌زیادبون كردوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket