riklam

خاتو شاناز: نابێ یەكێتی باجی کەمتەرخەمی بەرپرسێک بدات

کوردستان 10:30 PM - 2021-09-23

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 23ی 9ی 2021، خاتو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی، لەچەند دیدارێكی جیادا پێشوازی كرد لەسەرۆك هۆز و خزمانی عەشیرەتەكانی دڕەیی و شینكایەتی لەسنوری شارباژێڕ و میكائیلی.

لەو دیدارانەدا خاتو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی عەشیرەتەكان كرد لەسەرەتای سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێ و شۆڕشە یەك لەدوا یەكەكانی گەلی كوردستان و ئاماژەی بەو قوربانییە زۆرەی عەشیرەتەكان دا لەپێناو بەرگری كردن لەكوردستاندا.

سەرپەرشتیاری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی بەسەرۆك عەشیرەتەكانی راگەیاند ئێوە هەردەم كەسانی تێكۆشەر و خاوەن هەڵوێستی جوامێرانە بوون و لەكاتە سەخت و دژوارەكاندا رۆڵی خۆتان بینیوە و هەمیشە پشتیوانی یەكێتی بوون، ئێستاش ئەو دۆخەیە كەیەكێتی پێویستی بە ئێوەیە، قۆناغی ئێستا و هەڵبژاردنی نوێنەران چارەنوسسازە و كورسییەكانمان سەنگی مەحەكە، دڵنیابن كە چارەسەری زۆربەی كێشە ستراتیژییەكانمان لەبەغدایە.

لەبارەی گوزەران و بژێوی هاوڵاتیان و ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانەوە، خاتو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: دەزانین چاوپۆشی كردنمان لەو كەس و بەرپرسانەی كە بەباشی خزمەتی خەڵكیان نەكردوە و خەمساردبوون لەجێبەجێكردنی بەرپرسیارێتی سەرشانیان، نیگەرانی خەڵك و دڵسۆزانی وەك ئێوەشی لێكەوتۆتەوە، بۆیە دەبێت چیتر قبوڵی نەكەین.

پێشتان رادەگەیەنین كە پێداچونەوە دەكەین و لەپرسەكانی پەیوەندیدار بەژیانی خەڵكەوە دەكۆڵینەوە، چونكە بڕوای تەواومان هەیە كە نابێت ئەمجارە بەهۆی گلەیی كردنەوە لە بەرپرسێك و هەڵەی كەسێك، سزای یەكێتی بدرێ و یەكێتی باجەكەی بدات، بەڵكو دەبێت ئەو كەسانە خۆیان باجەكەی بدەن بەلێپرسینەوە و تەنانەت لادانیان.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختیشی كردەوە كە نابێ لەخزمەتكردنی خەڵك درێغی بكەین، چونكە جەماوەر و خەڵك هەمیشە پشت و پەنای یەكێتی بوون.

سەرۆك هۆز و خزمانی عەشیرەتەكانی میكائیلی و دڕەیی و شینكایەتی لەسنوری شارباژێڕ، رایانگەیاند،هاتووین بەشداربین لەتۆماركردنی سەركەوتنێكی تر بۆ یەكێتی، بۆئەوەی پێكەوە بیكەینەوە بەیەكێتییەكەی مام، هاتووین ئامادەیی و پشتیوانی خۆمان بۆ سەرخستنی یەكێتی و هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدەكانی دەرببڕین.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket