riklam

مەخموور.. لەتەقینەوەیەکدا کەسێک گیانی لەدەستدا

کوردستان 09:19 PM - 2021-09-23

لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سنوری قەزای مەخموور،  شوانێکی خەڵکی ناوچەکە گیانی  لەدەستدا، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش پێشبینی دەکات بەهۆی نزیکبونەوەی هەڵبژاردنی ئەمجارە کاری تیرۆرستی لەوسنورە زیاتر بێت.

غازی فەیسەڵ  فەرماندەی پێشمەرگەی خۆبەخش لە سنوری قەزای مەخموور بە PUKmedia ی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ  پێنج شەممە ٢٣/٩/٢٠٢١ بۆمبێکی چێندراو لە گوندی خالیدیەی سەر بە قەزای مەخموور تەقیەوە، کە پێشتر لەلایەن پاشماوەکانی داعش چێندرابوو.

وتیشی: لەئەنجامی ئەو تەقینەوە شوانێکی خەڵکی سنورەکە بەناوی (نەهار ئەلجغێفی) گیانی لەدەستدا.

ئەو فەرماندەیەی  پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردنی داهاتوو ، چاوەروانی کردەوەی تیرۆرستی زیاتر لەسنورەکە دەکرێت، ئەویش بە ئامانجی ترساندنی خەڵک بۆ ئەوەی بەشداری لەو هەڵبژاردنە نەکەن.

جێی ئاماژەیە  قەزای مەخموور  دەکەوێتە سنوری ناوچە دابڕاوەکان، جگە لە بوونی بۆشایی ئەمنی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق، هاوکات بەشێک لە پاشماوەکانی داعش  چیای قەرەچوخیان کردۆتە مۆڵگەی خۆیان و لەوێوە کاری تیرۆرستی ئەنجامدەدەن.

PUKmedia  تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket