riklam

جەماوەری سۆران سورن لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بۆ یەکێتی

کوردستان 09:06 PM - 2021-09-23

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣/٩/٢٠٢١ لە رانیە، دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و زوبێر عوسمان و هەژار حەسەن کوێستانی و عەبدوڵا کانی بەردی ئەندامانی سەرکردایەتی و فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی کاندیدی ژمارە ٢٤ی یەکێتیی لە بازنەی (١)ی سۆران لەگەڵ ئەفسەرو فەرماندە سەربازییەکانی سنووری مەڵبەندی سۆران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن و کارکردن بۆ سەرخستنی کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆی لەبارە کراو سەرجەم ئامادەبووان کۆک بوون لەسەر کارکردن بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لە سنوورەکە.

لە وتەیەکیدا بۆ ئامادەبووان دەرباز کۆسرەت رەسول باسی لە گرنگی سەرکەوتنی یەکێتی و هاوپەیمانی کوردستان لەم هەڵبژاردنە کردەوەو رایگەیاند دەرفەتێکی زێڕینە تا ئەم هەڵبژاردنە بکەینە وێستگەی راستکردنەوەی باڵانسی هێز لە کوردستان و بەتیمێکی بەهێزی پەرلەمانیەوە بچینە بەغداو داکۆکی لە مافەکانی گەلەکەمان بکەین.

کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆی هەڤاڵانەی هەڤاڵانی بەشداربوو کۆتایی هات.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket