riklam

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان:24 سەعات دوای دەنگدان ئەنجامەکان رادەگەیەنرێت

عیراق 08:27 PM - 2021-09-23

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئەیلولی 2021 جەختیكردەوە كۆمسیۆن ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 تەواو كردووەو ئاماژەشیدا كە ئەنجامەكانی دەنگدان لەدوای 24 سەعات رادەگەیەنرێت.

لەو بارەیەوە، نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەری وتەبێژی میدیای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە PUKmediaی راگەیاند: كۆمسیۆن سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا لە10ی تشرینی یەكەم كۆتایی پێهێناوەو روونیشی كردەوە پرۆسەی تاقیكردنەوەی سێیەم بەسەركەوتوویی ئەنجامدراو ئاماژەكانیشی زۆر باش و جێی رەزامەندی بوون و سەرجەم ئامێرەكانیش بەشێوەیەكی كاریگەر كاری خۆیان دەكرد.

روونیشی كردەوە كە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت پێش دوو رۆژ لەوادەی دەنگدانی گشتی ئەنجام دەدرێت و تەئكیدیشی كردەوە كە ئەنجامەكانی دەنگدانی گشتی و تایبەت پێكەوە لەدوای 24 سەعات لەكۆتایهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە10ی تشرینی یەكەمی 2021 رادەگەیەنرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket