riklam

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی قسه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

کوردستان 06:48 PM - 2021-09-23

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ نوێنه‌ره‌كانیان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ئیمتیازاتی پاسپۆڕتی دیبلۆماسی و وه‌رگرتنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێیان ره‌تكردووته‌وه‌، له‌ وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ، زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: خۆی له‌ بنه‌ڕه‌تدا په‌رله‌مانی كوردستان پاسپۆرتی دیبلۆماسی نییه‌ له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان تائێستا ئه‌و جۆره‌ پاسپۆرته‌ بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بوونی نه‌بووه‌، تاكو به‌ ته‌نها نوێنه‌ره‌كانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و پاسپۆرته‌یان ره‌تكردبێته‌وه‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێی بۆ په‌رله‌مانتاران له‌ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ئیمتیازاته‌ بۆ په‌رله‌مانتار لابراوه‌، كه‌ ئه‌و كات نه‌وه‌ی نوێ بوونی نه‌بووه‌، بۆیه‌ له‌ خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانیشدا كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ په‌رله‌مانتار نه‌بووه‌، تا له‌م خوله‌دا هه‌بووبێ و له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێوه‌ ره‌تكرابێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket