riklam

ئه‌مساڵیش دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ ئاهه‌نگی بۆ ساز ناكرێت

جیهان 05:12 PM - 2021-09-23

دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند ئه‌مساڵیش به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ ئاهه‌نگ بۆ دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌شاری ستۆكهۆڵم ساز ناكرێت  و براوه‌كانیش خه‌ڵاته‌كانیان له‌وڵاتی خۆیان وه‌رده‌گرن.

دامه‌زراوه‌كه‌ له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویشیكرده‌وه‌ ده‌زانین كه‌ هه‌مووان خوازیار بوون په‌تاكه‌ به‌زوویی كۆتایی بێت به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتین به‌م ئاسته‌، راشیگه‌یاند: هیوادارن ئاهه‌نگێكی لۆكاڵی پچووك بۆ دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان ساز بكه‌ن و ئه‌گه‌ر چی براوه‌كانیش ئاماده‌ نه‌بن.

جێی ئاماژه‌یه‌ ساڵی پاریش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هیچ ئاهه‌نگێك ساز نه‌كرا بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كان تێیدا دابه‌ش بكرێت و دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ ئاهه‌نگی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ گێڕا.

دامه‌زراوه‌كه‌ روونیشی كرده‌وه‌ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی به‌نیازن سازی بكه‌ن له‌ڕێگه‌ی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ په‌خشی ده‌كه‌ن و راسته‌خۆش له‌ڕێگه‌ی سه‌كۆ دیجیتاڵه‌كانیانه‌وه‌ بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ساڵی پار هه‌ردوو ئابووریناسی ئه‌مریكی "بول میلگرۆم" و "روبه‌رت ویلسۆن" بوونه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری ئابووری به‌هۆی ئه‌و رۆڵ و هاوبه‌شییه‌ی هه‌یانبوو له‌بواری زیادكردنه‌ بازرگانییه‌كاندا.

PUKmedia به‌دواداچوون 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket