riklam

خورماتوو.. تا دێت پشتیوانییه‌كان بۆ هاوپه‌یمانی كوردستان فراوانتر ده‌بێت

کوردستان 04:02 PM - 2021-09-23

ئه‌مڕۆ پێنجشــه‌ممه‌ 23-9-2021، مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 16ـی ڕێكخستنی حه‌مرین و كاندیدی ژماره‌ 39 له‌بازنه‌ی 2ـی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ باره‌گــــــای مه‌ڵبه‌ند پێشوازیكرد له‌ ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی هه‌ڵبژاردنی زۆنــــی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و محه‌مه‌د عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ـی ڕێكخستنی كـــه‌ركوك و حــــــــه‌سه‌ن بارام ئه‌ندامی مه‌كته‌بی شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران و بـــه‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی زۆنی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و دواتر له‌گه‌ڵ جێگران و ئه‌ندامانی و مه‌ڵبه‌ند كۆبوونه‌وه‌ و بارودۆخی ھه‌ڵبژاردن له‌ خورماتوو تاوتوێكرا و گرنگی به‌ژداریكردنی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئاماده‌ بوان ڕون كرایه‌وه‌.

پاشان هه‌ر نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ماڵی محه‌مه‌د عه‌ریف گلی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی خورماتوودا كۆبونه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ھه‌ڵبژاردن له‌ خورماتوو بۆ ئاماده‌بووان روونكرایه‌وه‌، ئه‌وانیش پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ ھاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كه‌ی كه‌ مه‌لا كه‌ریم شكوره‌ به‌ ژماره‌ 39 ده‌ربڕی.

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد- خورماتوو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket