riklam

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئارامی عیراق بۆ ناوچه‌كه‌ گرنگه‌

عیراق 12:59 PM - 2021-09-23

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ نیویۆرك له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشوازیكرد له‌ ئه‌میر عه‌بدولھه‌یان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و گه‌لی دراوسێ و پێویستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌بواره‌ جیاجیاكان و پته‌وكردنی ھاریكاری ئابووری و بازرگانی له‌ نێوان عیراق و ئێران و كاراكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و ئێران گرنگی ھه‌یه‌ بۆ ھه‌ردوو وڵات و گشت ناوچه‌كه‌، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی عیراق كرد بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و مسۆگه‌ركردنی ئارامی ناوچه‌كه‌.

ھاوكات سه‌رۆك به‌رھه‌م رایگه‌یاند، عیراق كار ده‌كات به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌ی عیراق ببێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان له‌پێناو كاركردن و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و قه‌یرانی ته‌ندروستی و هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕانی كه‌شوھه‌وا، ھه‌روه‌ھا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئاسایش و ئارامی عیراق بنه‌مایه‌كی گرنگی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه‌.

لای خۆشیه‌وه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاسایش و ئارامی عیراق دووپاتكرده‌وه‌، ھه‌روه‌ھا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئێران چاوی له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و ھاریكاری ئابووری و بازرگانییه‌ له‌گه‌ڵ عێراق، ھه‌روه‌ك به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی عیراق كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket