خێڵی حهمه.. ئهو تاوانه گهورهیهی راستی تیرۆرستانی ئاشكراكرد
کوردستان 12:09 PM - 2021-09-23
ئەمڕۆ 20 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی پۆلێك پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كە لەگوندی خێڵی حەمەی ناوچەی شارەزوور لەلایەن گروپی تیرۆرستی ئەنسارولئیسلامەوە لە تاوانێكی دژ بەمرۆڤایەتیدا شەهیدكران و دوای شەهید كردنیان دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی و یاساو رێسا ئاسمانییەكان تەرمەكانی ئەو تێكۆشەرانە شێوێندران، لەساڵیاد و بیرەوەری ئەوكارەساتە كەسوكاری شەهیدانی خێڵی حەمە ئەوبیرەوەرییە تاڵە لە دەرونیاندا ماوەتەوەو دەمێنێتەوە لەم رۆژەشدا پەیمانی درێژەپێدانی خەباتی شەهیدە تێكۆشەرەكانیان بۆ خەڵكی كوردستان بۆ لەناوبردنی تیرۆر دووپاتدەكەنەوە.
رێكخراوی تیرۆرستی ئە لقاعیدە بۆ دۆزینەوەی پێگەیەك بۆ هێزە پەرتەوازەكانیان بارودۆخی ئەوكاتەی هەرێمی كوردستانیان قۆزتەوە بۆ بەدییهێنانی مەرامەكانیان و ناوچەی هەورامانیان كردە حەشارگەی تیرۆرستییان و گروپی تیرۆرستی (جوند الاسلام) یان دامەزران دواتریش ناوی خۆیان گۆڕی بۆ (ئەنسارولئیسلام) بە ئامانجی دامەزراندنی ئیمارەتێك هاوشێوەی تاڵیبانی ئەفغانستان.
لە روّژی 23 ی ئەیلولی ساڵی 2001 كە دەگاتە 12 رۆژ دوای هێرشەكانی 11 ی سێبتەمبەری ئەمریكا گروپی تیرۆرستی بەناو ئەنسارولئیسلام لە گوندی خێڵی حەمەی ناوچەی شارەزوور لە ناكاو لە سێ لاوە پەلاماری هێزی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیاندا، كە لەوناوچە كە جێگیركرابوون دوای بەرگرییەكی قارەمانانەی ئەو پێشمەگانە 15 چەكدرای ئەو گروپە تیرۆرستەیان كوشت و لەئەنجامدا پوڵێك پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شەهیدكران، دوای روداوەكەش ئەوگروپە تیرۆرستییە دەستیان بەسەر گوندەكەدا گرت و چەندین تاوانی تری دژ بەمرۆڤایەتییان ئەنجامدا، كەمتر لە 2 ساڵ تارمایی ترس وتۆقاندنی كردەوەكانی ئەوگروپە تێرۆرستییە تێكشكێنران و لە چوارچێوەی جەنگی دژی تێرۆرستاندا لەگەڵ پڕۆسەی ئازادی عیراقدا بەوپێیەی كوردیش بەشێكبووە لە بەرەی دژە تیرۆر لە رێگەی بۆردومانی موشەكی هێزەكانی هاوپەیمانان لە دەریای ناوەڕاستەوە ئاراستەی حەشارگەكانی ئەو گروپە تیرۆرستییە كراو هێزی پێشمەرگە هەڵمەتی لە ناوبردنی بنكەو بارەگاكانی ئەوتیرۆرستانەی دەسپێكردو ناوچە كە پاكرایەوە لە تیرۆرستان و جارێكی دیكە ژیانی ئاسایی بۆ خەڵكی ناوچە كە دوور لە هەڕەشەكانی تیرۆرستان گەرێندرایەوە.
لە ئێستاشدا گروپی تیرۆرستی داعش بە هەمان ئایدۆلۆجیای ئەو گروپە تیرۆرستە هەڕەشەن بۆ سەرئاسایش و ئارامی كوردستان .
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جهزای سهید مهجید وهك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئهنجومهنی سهركردایهتی بۆ ئامادهكارییهكانی ههڵبژاردن كۆدهبێتهوه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جهزای سهید مهجید وهك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18