riklam

قوباد تاڵه‌‌بانی له‌‌ ئاكرێوه‌‌: به‌‌یه‌‌كه‌‌وه‌‌ ھاوسه‌‌نگی ھێز ده‌‌گێڕینه‌‌وه‌‌

کوردستان 11:21 AM - 2021-09-23

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 23ی 9ی 2021، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری بادینانی كردو له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئاكرێ، له‌باره‌گای كۆمیته‌ی رێكخستنی ئاكرێی (ی.ن.ك) له‌گه‌ڵ كادرانی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كۆبۆوه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ئاراس محه‌مه‌د ئاغا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ٤ی رێكخستنی دهۆكی یه‌كێتی و ئیمان عه‌بدولره‌زاق كاندیدی ژماره‌ 26 له‌بازنه‌ی 3 له‌پارێزگای دهۆك ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌كادر و هه‌ڤاڵانی راگه‌یاند: ئه‌‌م ھه‌‌ڵبژاردنه‌‌ زۆر گرنگ و چاره‌نوسسازه‌‌ بۆیه‌ ده‌بێ به‌هه‌مووان هه‌وڵی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی بده‌ین له‌پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورددا له‌به‌غدا. 

قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: راسته‌ گله‌‌ییتان له‌ شێوازی‌ حوكمڕانی ھه‌‌یه‌‌، به‌ وپێیه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌ ده‌توانین به‌ناردنی نوێنه‌ری به‌هێزی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ به‌غدا رێگری بكه‌ین له‌هه‌ر هه‌وڵێكی زیانگه‌یاندن به‌ئه‌زموونی هه‌رێمه‌كه‌مان و كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی داخوازییه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ كرد و وتی: یه‌‌كێتی و گۆڕان بڕیاریانداوه‌‌ به‌‌یه‌‌كه‌‌وه‌‌ كاربكه‌‌ن له‌‌پێناو یه‌‌كڕیزی و زامنكردنی مووچه‌‌ و خزمه‌‌تگوزاری باشتر و سه‌‌قامگیری، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ناھاوسه‌‌نگی ھێز گرفته‌‌، بۆیه‌‌ ده‌‌بێت له‌‌ڕێی ئه‌م ھه‌‌ڵبژاردنه‌‌وه‌‌ ھاوسه‌‌نگی ھێز بگێڕینه‌‌وه‌.

قوباد تاڵه‌‌بانی له‌‌ئاكرێوه‌ رایگه‌یاند: سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌‌ڵایه‌‌تی ده‌‌گێڕینه‌‌وه‌‌ و له‌‌به‌‌غداده‌‌وه‌‌ به‌‌ده‌‌نگێكی زوڵاڵه‌‌وه‌‌ به‌‌رگری له‌‌ مافه‌‌كانتان ده‌‌كه‌‌ین، و ناھێڵین مافی كه‌‌س پێشێل بكرێت.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كادرانی یه‌كێتی و گۆڕان سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو له‌سه‌ر شێوازی به‌رێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانی كوردستان، هاوكات په‌رۆشی خۆیان نیشاندا بۆ كاركردن له‌پێناو سه‌رخستنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket