riklam

یەكێتی بەردەوامدەبێت لەخزمەتكردنی خەڵكی سورداش و دۆڵی جافایەتی

ی ن ک 08:52 AM - 2021-09-23

لەسەر داوای خەڵكی سنورەكە كۆمیتەی سورداشی یەكێتی دەكرێتەوەو لێپرسراوی كۆمیتەش دەستبەكار دەبێت لەپێناو خزمەتی زیاتر بەجەماوەری یەكێتی لە سورداش و دۆڵی جافایەتی.

ساڵح عوسمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن  لەسنوری كۆمیتەی پیرەمەگرون و سورداش و دۆڵی جافایەتی بە PUKmedia راگەیاند: لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسنوری ناحیەی سورداش لەسەر داوای جەماوەری یەكێتی و كادیرانی سنورەكە داوای كردنەوەی بارەگای كۆمیتەی سورداشیان كردو داواكەمان كرد بۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی پێشنیاركرد، بەخۆشحاڵیەوە لەگەڵ بینینی هەڤاڵانی سنورەكە بڕیاریدا بەكردنەوەی كۆمیتەی سورداش و مامۆستا جەمال یاخسەمەریش وەك لێپرسراوی كۆمیتە دەستبەكار دەبێت.

وتیشی: دڵسۆزی  جەماوەری یەكێتی لە سورداش و دۆڵی جافایەتی شایەنی خزمەتی زیاترە هەنگاوەكانمان بەو ئاڕاستەیە بەردەوام دەبێت، یەكێتی لەبەرگەڵو سەرگەڵو یاخسەمەری ماڵی مام جەلالەوە دەستپێبكاتەوە، چونكە خەڵكی سنورەكە رۆحیەتی ئەوێ رۆژێیان هەر ماوە كە مامی گەورە لەسنورە ماڵی هەبووە، جگە لەسەركردایەتی شۆڕشی نوێ لەبەرگەڵو، جگە لەداستانە گەورەكانی رزگاری.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket