}

سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆمار به‌رزده‌نڕخێنێت

عیراق 08:50 AM - 2021-09-23

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلولی 2021 له‌ نیویۆرك له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چاویكه‌وت به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیھان گفتوگۆیانكرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و كاركردن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌بواره‌ جیاجیاكاندا، به‌ جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌ل و وڵاتدا بێت.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان و پشتگیریكردن له‌ دیالۆگ و به‌یه‌كگه‌یشتن و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری وڵاتان و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان و په‌لاماردان و ھه‌ر جۆره‌ كارێك كه‌ ده‌بێته‌ ھۆی لاوازكردنی متمانه‌ و دروستكردنی ھه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاشتی و پێویستی كاركردنی ھاوبه‌ش به‌ ئاڕاسته‌ی ھێنانه‌ئاراوه‌ی ئاسایش و ئاشتی و ئارامی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ و جیھان.

له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌وڵه‌كانی عیراقی به‌رزنرخاند بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی دیالۆگ، هه‌روه‌ها پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عیراق.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket