riklam

یەكێتی و كۆمەڵی دادگەری لەبارەی هەڵبژاردنەكان و كاری پێكەوەی كۆدەبنەوە

ی ن ک 08:34 AM - 2021-09-23

بۆ تاووتوێكردنی كاری پێكەوەیی و تەئكیدكردنەوە لەهەماهەنگی و لێكتێگەیشتنی نێوانیان، زوبێر عوسمان ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران، بەئامادەبوونی هەژار كوێستانی ئەندامی سەركردایەتی و هەڤاڵ فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی، پێشوازیانكرد لە مامۆستا مەڕوان گەڵاڵەیی لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری و وەفدێكی یاوەری.

لەدیدارەكەشدا لە پێناو سەرخستنی كاندیدی هاوپەیمانی ژمارە (٢٤) فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنەكان و كاری پێكەوەی كرد لەسنوری سۆران بەتایبەت.

هاوكات زوبێر عوسمان پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە چین و توێژە جیاكانی گوندی جەمە سۆری دۆڵی سورچیایەتی كە نوێنەرایەتی سەدان خەڵك و دانیشتوانی گوندەكەیان دەكەن.

هەروەها بە یاوەری هەژار كوێستانی و فەیسەڵ كەریم خان كاندیدی هاوپەیمانی ژمارە (٢٤) لە بازنەی (١)ی سۆران لە پارێزگای هەولێر، ماڵی ئیسماعیل ئامۆكەیی بەسەركردەوەو لە نزیكەوە لەگەڵ خزمانی سورچیایەتی و كادران و هەڤاڵان، تاووتوێی چڕتركردنەوەی هەوڵەكانی دەرگا بەدەرگای بانگەشەی هەڵبژادن كرایەوە.
PUKmedia هاوار عەباس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket