riklam

ئیدارەی گەرمیان بەدواداچون بۆ داواکاری بەشداربوانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی پیشەوەران دەکات

کوردستان 11:12 PM - 2021-09-22

ئەمڕۆ (٢٢ی ئەیلول)  بۆ بەدواداچونی کێشە و گرفتەکانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی بان سیتی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای کەلار لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، رامیار عەبدولرەحمان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیشکی خستەسەر پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و جەختی لەوە کردەوە پێویستە لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون رەچاوی بەشداربوانی پرۆژەکان بکرێت و بەجۆرێک بێت فشاریان لەسەر دروست نەبێت.
ووتیشی، لەپرۆژەی بان سیتیدا لە کەلار کە تایبەتە بە چینی پیشەوەران دەبێت داواکاری بەشداربوانی بەهەند وەربگیرێت بۆ کوالێتی و شێوازی قیستەکانی و راگرتنی ئەو ئاگادارکردنەوانەی کە بۆ بەشداربوانی پرۆژەکە چووە لەبەر دواخستنی قیستەکان.
دواتر، لایەنە پەیوەندیدارەکان کە خۆی دەبینیەوە لە بەڕێوەبەری وەبەرهێنان و بەڕێوەبەر و ئەندازیارانی پلاندانانی ئیدارەی گەرمیان و جێگری بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی و لێپرسراوی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران و نوێنەری کۆمپانیای جێبەجێکار بە وردی باسیان لەکێشەوگرفتەکانی پرۆژەکە کرد، دواتر جەخت لەوە کرایەوە کۆی ئەو کێشانە خرانەڕوو چارەسەر بکرێن و رەچاوی بارودۆخ و گوزەرانی بەشداربوانی پرۆژەکە بکرێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket