}

وشهد شاهد من اهلها

بیروڕا 10:04 PM - 2021-09-22

ده‌مێك بوو ده‌وترا هه‌ولێر بۆته‌ مۆڵگه‌ی كۆنه‌ به‌عسی و ئه‌نفاڵچی و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌ بێ سه‌روشوێن كردنی بارزانیه‌كانیش سوره‌ به‌ڵام زۆر جار ئه‌مه‌ شكێك بوو كه‌ زۆربه‌مان بۆمان نه‌ ده‌بووه‌ یه‌قین به‌ڵام كاتێك (  شهد شاهد من اهلها ) له‌ زمانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه‌وه‌ ئه‌و شه‌كه‌ كرایه‌ یه‌قین و ئیتر پێوست به‌ دوو دڵی ناكات و هه‌ولێری هۆلاكۆ به‌زێنی خاوه‌ن مێژووی سه‌روه‌ری له‌ سایه‌ی حوكمی پارتی بۆته‌ مۆڵگه‌ی ئه‌نفال چی و كۆنه‌ به‌عسی ، هه‌ولێریه‌ ره‌سه‌نه‌كان باش له‌و راستیه‌ گه‌شتون كه‌ له‌و رۆژه‌ی شاره‌كه‌یان به‌ زه‌بری ده‌بابه‌ی به‌عس كه‌وته‌ ده‌ست پارتی ئیتر ئه‌مان بونه‌ته‌ بێگانه‌ و بێگانه‌ خاوه‌ن ماڵه‌ ، هه‌ولێری ره‌سه‌ن چی له‌ شه‌قامی ۱٥٠ مه‌تری بكات ئاو نیه‌ له‌ هاویندا بیخواته‌وه‌ ،  باڵه‌خانه‌ی به‌رز و گلۆپی زه‌ردو سور به‌ هه‌ولێری ئه‌سڵ چی كه‌ به‌بارانێكی كه‌م ماڵه‌كه‌ی پڕ بێت له‌ ئاوو  شوێنێك نه‌بێت بۆ ده‌ردانی ئاوی ناو ماڵه‌كه‌ی.  ، بۆیه‌ ئێستا هه‌ولێری ره‌سه‌ن هه‌ولێری خائین به‌زێن بۆته‌ شوێنی داڵده‌دانی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌ خوێنی رۆڵه‌كانیان سوره‌و ده‌لیلیش قسه‌كانی كاكه‌ ئه‌مینه‌ له‌ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مجاره‌ راستگۆترین قسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌مپینی پارتی ئه‌م قسانه‌ی كاكه‌مین بێت.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket