}

گونده‌كانی دۆڵی جافایه‌تی پشتیوانی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كه‌ن

کوردستان 09:25 PM - 2021-09-22

ئه‌حمه‌د زرار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردن له‌ دوكان و بنگرد به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی سنووری ناحیه‌ی بنگردو مه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ی بنگرد و قائمقامی دوكان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بنگردو و سه‌رپه‌رشتیاری پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی بازنه‌ی چواری هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی ماڵی شه‌هیدانی مه‌رگه‌مان كرد و دواتریش بۆ گه‌یاندنی خزمه‌ت گوزاری سه‌ردانی چه‌ند گوندێكمان كرد، كه‌ به‌سوپاسه‌وه‌ پشتیوانیان كردین بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ تیمی حكومی له‌سنووره‌كه‌ گوێمان له‌گرفت و داخوازییه‌كانیان گرت و ڕامان سپاردن كه‌ دڵسۆزی خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ شایسته‌ی خزمه‌تی زیاتره‌ و ده‌ێت هه‌نگاوه‌كان به‌كرده‌ی بكرێن و ڕێز له‌خه‌بات ماندووبوونی ڕابردوویان بگرێت و ناكریتَ چیتر ئێمه‌ به‌ڵێن نه‌كه‌ین به‌كردار له‌ئاستی دڵسۆزی ئه‌و خه‌ڵكه‌.
عوسمان سێده‌ری سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی چواری هه‌ڵبژاردنی چواری پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د زرار ئه‌ندامی سه‌ركرایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ی بنگرد ئه‌مڕۆ له‌ناحیه‌ی بنگرد له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان كۆبوینه‌وه‌، هه‌موان به‌ڵێنیان بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.
وتیشی: دڵسۆزی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان جێی شانازییه‌ چونكه‌ یه‌كێتی به‌حزبی خۆیان ده‌زانن و سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانیان ئه‌وان جۆش و خرۆشیان بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان جێگه‌ی ڕێزه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دواتر به‌یاوه‌ری تیمی حزبی و حكومی به‌شێك له‌گونده‌كانی جافایه‌تیمان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ماڵی چه‌ند شه‌هیدێك له‌ گوندی مه‌رگه‌.
PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د – دوكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket