}

سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی قوبرس په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

عیراق 08:40 PM - 2021-09-22

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلولی 2021 له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی له‌ نیویۆرك پێشوازیكرد له‌ نیكۆس ئه‌ناستاسیادس، سه‌رۆكی قوبرس.

له‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و رێكاره‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی لایه‌نی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان، ھه‌روه‌ھا گرنگی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌ جۆراوجۆره‌كان كه‌ رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌ و جیهان بووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌تی تیرۆر، ھاوكات دووپاتكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی پته‌وكردنی ھاریكاری دیپلۆماسی و ئابووری و كه‌لتووری نێوان عێراق و قوبرس.
ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا د. به‌رهه‌م رایگه‌یاند، عێراق كار ده‌كات به‌ ئاڕاسته‌ی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری وڵات و پته‌وكردنی ھاریكاری و ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به‌گرنگی یه‌كخستنی ھه‌وڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌ پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گۆڕانی كه‌شوھه‌وا و ھێنانه‌ئاراوه‌ی ئاسایش و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی جیھان.

له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی قوبرس جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ھاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی د. به‌رھه‌م و پشتگیری وڵاته‌كه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ عێراق، ھه‌روه‌ھا به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ به‌هێزكردنی ھه‌ماھه‌نگی دووقۆڵی نێوان عێراق و قوبرس كرد.
PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket