riklam

لە سۆران هەڵمەتی بانگەشەی هاوپەیمانی فراوانتر دەبێت

کوردستان 05:38 PM - 2021-09-22

رۆژ لە دوای رۆژ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان و هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی سەرکەوتنی کاندیدی هاوپەیمانی فەیسەل کەریم خان برادۆستی ژمارە (٢٤) لە سنوری بازنەی سۆران فراوانتر دەبێت، هاوکات پشتیوانی و پشتگیری چین و توێژە جیا جیاکان بە ڕێژەی بەرچاو لە گەشەسەندن و بەرز بوونەوەدایە.

بۆ ئەو مەبەستە و لە بەردەوامی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ ٢٢ / ٩ / ٢٠٢١ بەسەرپەرشتی زوبێر عوسمان و هەژار کوێستانی سەرپەرشتیارانی لیژنەی هەڵبژاردنی بازنەی (١)ی سۆران، بەئامادەبوونی لیوا حەیدەر سەعید بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە گەڵ لێپرسراوو کارمەندانی یاریدەریەتی ئاسایشی سۆران و چۆمان و شەقڵاوە کۆبونەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا زوبێر عوسمان بە تێرو تەسەلی رێکار و رێنمایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و پرەنسیپی سەربازی لە چوارچێوەی پابەندبوون بە بنەماکانی کۆمسیۆن و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ روونکردنەوە، کارو بەرنامە گشتگیرییەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان و هەوڵ و هەنگاوە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی سەرکردایەتی و تیمی یەکێتیی لە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە پێناو دابینکردنی شایستە دارایی و مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم و چەندین تەوەرو پرسی پەیوەست بە نەخشەڕێی رۆژانی هەڵمەتی بانگەشە بابەتی گرنگی کۆبونەوەکە بوون.

 

PUKmedia هاوار عەباس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket