riklam

مامۆستاو فەرمانبەرو خوێندکارانی زانکۆ کار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی دەکەن

کوردستان 04:01 PM - 2021-09-22

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئەیلول، لەهۆڵى شەهید ئارام لەبارەگای مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بەئامادەبوونی د.عیزەت سابیر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی،  لەگەڵ تیمەکان و هەڤاڵانی کۆمیتەی رێکخستنی ٢٣ی  زانکۆ و پەیمانگەکان کۆبۆوە کەپێکهاتبوون لەمامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆکانی سنوری مەڵبەند.

لەكۆبوونەوەكەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەبارەی کێشە سەرەکییەکانی مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دواو و رایگەیاند: ئاگاداری ووردەکاری کێشەکانتانین و هەوڵی جدی دەدەین بۆ چارەسەرکردنیان، وتیشی ئەوەی جێی پرسیارە بۆچی بەشێک لەو کێشانە بەوجۆرە ماونەتەوە و پێشتر چارەسەرنەکراون.

هەر لەدرێژەى وتەکەیدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رۆشنایی خستەسەر گرنگی هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەران و وتی: پێویستە بیرمان نەچێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاكانمان دەبێت پێگەی كورد لەبەغدا بەهێزتر بێت، هەمیشە یەكێتی بەکردار سەلماندویەتی بەهێزبوونی لەبەغداد لەقازانجی هەموواندایە.

لەبارەى رۆڵى مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژە‌ی بە‌وەدا كەچاوەڕوانی ئەوەیان لێ دەکرێت کە لەم هەڵبژاردنەدا رۆڵی بەرپرسیارانەی خۆیان ببین بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی کوردستان بەپێى بازنەکانی هەڵبژاردن.

لای خۆیەوە، دکتۆر عیزەت سابیر، هانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆکانی سنوری مەڵبەندی دا، لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتی سەرشانیان لە ئەستۆ بگرن و وەک کادرێکی ئەکادیمی، گرنگیی هەڵبژاردنەكە بۆ کۆمەڵانی خەڵک روونبكەنەوە.

دواتریش، د.عەباس مستەفا لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی ٢٣ی  زانکۆ و پەیمانگەکان، باسی لەوەکرد ئامادەكارییان کردوە بۆ جێبەجێكردنی پلانەکانی بەرپرسی میحوەری سلێمانی، لەپێناو سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان و کاندیدەکانی.

لەکۆتایی كۆبوونە‌وەكەدا‌، بیروڕا لەگەڵ ئامادەبوان ئاڵوگۆڕكرا و هەمووان پەرۆشی خۆیان نیشاندا بۆ ئەوەى پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن لەسنووری بازنەكانی یەك و دووی سلێمانی بەسەركەوتوویی بەڕێوەبچێت.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket