riklam

بانگەشەی لیستی هاوپەیمانی لە شێخان و دەوروبەری

کوردستان 03:56 PM - 2021-09-22

سەعدی ئەحمەد پیرە لە قەزای شێخان سەردانی دیوەخانی بنەماڵەی بابەشێخی ئێزیدییەکانی کرد و لەلایەن شێخ سەمیر بابەشێخ و ژمارەیەک لە کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی برا ئێزیدییەکان بەگەرمی پێشوازیکرا .

سەعدی ئەحمەد پیرە جارێکی تر تەئکیدی لەو پەیوەندییە لەمێژینەی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بنەماڵەی شێخ بابەشێخ-ی کردەوە ، بەتایبەتیش پەیوەندی تایبەت و دۆستانەی نێوان سەرۆکی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال و خوالێخۆشبوو بابەشێخی ئێزیدیەکان 
هەر لەو سەردانەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ‌چاوی کەوت بە هەر یەکە لە خاتوو غەزالە خێزانی شەهیدی سەرکردە شێخ حوسێن بابە شێخ  و خاتوو مریەم خێزانی خوالێخۆشبوو عیدۆ بابەشێخ ، لە نزیکەوە لە ژیان و گوزەرانیانی پرسی و تەئکیدی کردەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەمیشە شانازی بە تێکۆشەرانی دێرینی خۆی دەکات ، بەتایبەتیش هەردوو سەرکردە شێخ حوسێن بابە شێخ و عیدۆ بابەشێخ ، لە بنەماڵەی بابەشێخی ئێزیدییەکانن.

هاوکات لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی لە سنوری شێخان و باعەدرێ ، سەعدی ئەحمەد پیرە بە یاوەری ژمارەیەک لە کادیرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سنورەکە لە گوندی دێدەڤان لە ناحیەی باعەدرێ سەردانی مام تەها خالد کۆچەر ناسراو بە (مام تەهۆ) کەسایەتی کۆمەڵایەتی و دیاری سنورەکەی کرد ، کە بەداخەوە ماوەیەکە بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە لەماڵەوەیە ، لە نزیکەوە لە هەواڵی تەندروستی پرسی و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ خواست و ئامادەیی هەموو کار ئاسانی و پشتیوانییەکی بۆ باشتربوونی رەوشی تەندروستی بەرێزیان نیشاندا.

مام تەهۆ یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی سنوری شێخان و باعەدرێ ، ناوبراو دۆستێکی دێرینی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بوو ، هەمیشە خاوەنی هەڵوێست و وەفاداربووە بەرامبەر بە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان .

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket