riklam

هەڵەبجە..هاوکاری نەخۆشخانەی بریندارانی چەکی کیمیایی دەکرێت

کوردستان 03:16 PM - 2021-09-22

رێکخراوی پی یو ئای  فەڕەنسی  لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنیەوە  چاودێری چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی دەکات و ژمارەیەکی فراوان پێداویستی  بە گوژمەی (618) هەزار یۆرۆ  بۆ نەخوشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیایی  دابین دەکات و پرۆسەی  ڕاهێنان بە کارمەندانی نەخۆشخانەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

لۆر جێگرا بە پرسی پڕۆگرامەکان لە پی یو ئای فەڕەنسی  ڕایگەیاند:  لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لە گەڵ کونسڵی گشتی  فەڕەنسا لە هەرێم هاتینە نەخۆشخانەکە و دوای چەندین کۆبوونەوە لەسەر خواستی خۆیان  پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکەین و بۆ ماوەی یەک ساڵیش دابینکردنی دەرمانی نەخۆشەکان لە ئەستۆ ئەگرین.

د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە: ڕایگەیاند ئەو پێداویستیانە  زۆر گرنگن و لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆسەی چارەسەری نەخۆش گەشەی فراوان بە خۆیەوە لە نەخۆشخانەکە دەبینێت.

 

PUKmedia فەرحان حەمە خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket