ئازادی بۆ مه‌لا نه‌زیر و سه‌رجه‌م زیندانیكراوه بێتاوانه‌كانی بادینان
کوردستان 02:49 PM - 2021-09-22
له زۆنی زه‌رد‌و به‌تایبه‌تی له سنووری بادینان رۆژانه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوده‌كرێته‌وه
كادرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگه‌رانن له بڕیاری دادگای دهۆك، به‌سه‌پاندنی سزای حه‌وت ساڵ زیندانیكردنی مه‌لا نه‌زیر به‌رواری كارگێڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌كێتی له بادینان و به سه‌ركێشیی یاسایی و سیاسی ده‌بینن.
نه‌زیر به‌رواری لێپرسراوی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمیته‌ی زاخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه و به‌بیانووی په‌یوه‌ندیكردن به‌پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه، دوای حه‌وت مانگ ده‌ستگیركردنی له لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه له‌زاخۆ، رۆژی یه‌كشه‌ممه 19-9-2021 له لایه‌ن دادگای دهۆكه‌وه به‌بێ به‌ڵگه سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵك و كادیرانی یه‌كێتی له بادینان لێكه‌وته‌وه و هاتنه ده‌نگ، له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی چواری دهۆكی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستانیشه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه .
داواكارن سزاكه ته‌میز بكرێته‌وه
ئه‌رشه‌د محه‌مه‌د عه‌لی به‌رپڕسی كۆمیته‌ی باتیفای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند: مه‌لا نه‌زیر به‌رواری به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دوور له یاسا و رێسای دادگاكان و به‌بێ ئاگاداریی دادوه‌ر له لایه‌ن هێزێكی ئاسایشی سه‌ر به قه‌زای زاخۆوه زیاتر له حه‌وت مانگه ده‌ستگیركراوه و چه‌ندین تۆمه‌تی جیاجیا و ناڕاستی خراوه‌ته پاڵ. وتیشی: چاوه‌ڕێمان ده‌كرد دادگا راستییه‌كان ده‌ربخات و بێلایه‌نیی خۆی بسه‌لمێنێت، به‌ڵام جێی داخه كه سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر مه‌لا نه‌زیر به‌رواریدا بسه‌پێنرێت. روونیشیكرده‌وه: پێشتریش له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئیفاده‌ی لێوه‌رگیراوه و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دابوویانه پاڵی، دووربوون له راستییه‌وه. وتیشی: داواكارین سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به‌جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه بێته سه‌ر خه‌ت، چونكه ره‌وشی مه‌لا نه‌زیر له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و هیممه‌ت بكرێت له ماوه‌ی 30 رۆژی داهاتوودا، ئه‌و سزایه ته‌مییز بكرێته‌وه.
شڤان كوڕی نه‌زیر به‌رواری، بۆ PUKmedia وتویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی 11-2-2021 ه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه له‌ناحیه‌ی ده‌ركار عه‌جه‌می سه‌ر به قه‌زای زاخۆ، هه‌ڵكوترایه سه‌ر باوكم و ده‌ستگیریان كرد، ئه‌مڕۆ دوای حه‌وت مانگ، دادگای دهۆك نه‌زیر به‌رواری باوكمی به‌حه‌وت ساڵ زیندانی حوكمدا . ده‌شڵێت: له‌دانیشتنه‌كه‌ی دادگای دهۆكدا بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خرابوونه پاڵ نه‌زیر به‌رواری، حاكم بڕیاریدا نه‌زیر به‌رواری بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ زیندانی بكرێت، پارێزه‌ره‌كانیش له‌و بڕیاره ناڕه‌وایه‌ی دادگای دهۆك توشی شۆك بوون.
له رۆژی ده‌نگداندا وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه بده‌نه‌وه
به‌رپرسی كۆمیته‌ی باتیفان روونیشیكرده‌وه: جێی داخه له زۆنی زه‌رد و به تایبه‌تی له سنووری ده‌ڤه‌ری بادینان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رۆژانه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوده‌كرێته‌وه و هاووڵاتیان له‌سه‌ر كومێنت و رای جیاواز چه‌ندین تۆمه‌تی جیاجیایان بۆ دروستده‌كرێت و سزاده‌درێن، بۆیه داواكارین هاووڵاتیانی بادینان له رۆژی ده‌نگداندا وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه بده‌نه‌وه ئه‌گه‌رنا هه‌مان چاره‌نووسی مه‌لا نه‌زیر و رۆژنامه‌نووسانی تری ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ده‌بێت، چونكه هه‌ر له ده‌ستپێكی ساڵی 2003 تا ئێستا، ده‌نگی ئازادیخواز و چالاكوانانی بادینان له قه‌فه‌سێكی زینداندان، به‌ڵام ترس و فشاری زۆر كار ناكه‌نه سه‌ر ده‌نگدانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه.
له بادینان شتێك نه‌ماوه به‌ناوی دادگاوه
هه‌روه‌ها هۆگر سه‌لیم كادری دیاری یه‌كێتی له ئامێدی، به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه ده‌یه‌وێت هێزی خۆی به‌سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵكی خۆڕاگری بادیناندا بسه‌پێنێت و هێزی حكومی بۆ ترساندن و بێده‌نگكردنی ئازادیخوازان به‌كاربهێنێت.
وتیشی: هه‌ڤاڵ مه‌لا نه‌زیر یه‌كێك له كادره هه‌ره باش و چالاكه‌كانی یه‌كێتی بووه له سنووری بادینان و له‌هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌ییش بووه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تر بووه كه به‌رده‌وام پارتی كێشه و گرفت و تۆمه‌تی جیاوازی بۆ دروست بكات.
200 گه‌نج و چالاكوانی بادینان چاره‌نووسیان نادیاره
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: مه‌لا نه‌زیر به‌رواری له ژێر ئه‌شكه‌نجه و فشارێكی زۆردا ئیفاده‌ی لێوه‌رگیراوه و دادگای دهۆك حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، بۆیه له بادینان شتێك نه‌ماوه به‌ناوی دادگاوه، چونكه به ئیعازی لق و ناوچه‌كان ده‌جوڵێته‌وه و به‌پێی ئه‌جێندای لایه‌نێك بڕیار ده‌دات. وتیشی: ده‌ڤه‌ری بادینان له دۆخێكی زۆر خراپدایه و رۆژ به‌ڕۆژ خراپتریش ده‌بێت، بۆیه داواكارین هاووڵاتیانمان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگه له ده‌ست نه‌ده‌ن و له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی بادینان بده‌نه‌وه و سنوورێك بۆ زیاده‌ڕه‌وییه‌كانیان دابنرێت، چونكه تا ئێستا نزیكه‌ی 200 گه‌نج و چالاكوانی بادینان له زیندانه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان چاره‌نووسیان نادیاره.
چالاكوانێكی مافی مرۆڤیش، د. به‌سمه محه‌مه‌د چالاكوانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتی قه‌زا به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان حزب ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شداو ناهێڵن به‌بێ لایه‌نی كار بكه‌ن و ئه‌و كه‌یسانه‌ی بادینانیش زۆر خراپ له‌سه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستاندا له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه شكاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م دوو ساڵه‌ی رابردوودا كرا له‌لایه‌ن چه‌ند دادگایه‌كه‌وه كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ئیدانه كرا، بێگومان ئه‌وه خاڵێكی ره‌شه له‌ئه‌زموونی ئازادی له‌هه‌رێمی كوردستان.
له رۆژی ده‌نگداندا ویژدانی خۆتان ئاسووده بكه‌ن
لای خۆشیه‌وه، غه‌یاس سورچی كادری پێشكه‌وتووی سنووری بادینان به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: دیاره ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه ئه‌م پێشلكارییانه له به‌رامبه‌ر كادران و چالاكوانانی یه‌كێتی له‌و سنووره ده‌كات، وتیشی: به به‌ڵگه‌وه ده‌ڵێم، له ماوه‌ی رابردوودا له بادینان، چه‌ندین تۆمه‌تی جیاجیا و كێشه و گرفت بۆ كادرانمان و هه‌ڵسوڕاوانی كادرانی گۆڕان و ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كانی تریش دروستكراوه. وتیشی: هه‌ركاتێك له هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌ببینه‌وه، به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما كادره‌كانمان ده‌ستگیر ده‌كرێن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه دركمان به‌وه كردبا كه ئه‌م هه‌ڤاڵه هاوسۆز و ده‌نگده‌ری لایه‌نێكی تره، بێگومان به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له حزب دوور ده‌خرایه‌وه و سزای حزبی ده‌درا، ئیتر پێویست ناكات حزبێكی تر له‌جیاتی ئێمه بڕیار بدات و ئه‌مه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره و ناچێته خزمه‌تی یه‌كڕیزیی میلله‌تی كورده‌وه.
روونیشیكرده‌وه: لێره‌وله‌وێ رۆژانه خه‌ڵك له هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی سنووری بادینان ناڕازین، بۆیه به پێویستی ده‌زانین كه هاووڵاتیان به وره به‌رزییه‌وه له رۆژی ده‌نگداندا ویژدانی خۆیان ئاسووده بكه‌ن و پاڵپشتی سه‌ركه‌وتنی لیستی تر له بادینان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جومگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حوكمڕانی له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه قۆرخ نه‌كرێت و سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كانی دابنرێت.
نه‌زیر مكائیل ئه‌حمه‌د ناسراو به نه‌زیر به‌رواری، دانیشتووی گوندی دێشێشێ- سه‌ر به قه‌زای زاخۆیه، له ساڵی 2003 وه په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كردووه و ساڵی 2012 وه‌ك به‌رپرسی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له زاخۆ ده‌ستبه‌كاربووه و كارگێڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیی بادینانی (ی،ن،ك) بووه، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه، رۆژی 11/2/2021 هێزێكی سه‌ر به ئاسایشی پارتی له زاخۆ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستگیریان كردووه.
له دوو ساڵی رابردوودا چه‌ندین رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی بادینان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارتیه‌وه به‌بیانوی جیاجیا ده‌ستگیركراون و به وته‌ی خانه‌واده‌كانیان له‌زینداندا له‌بارودۆخێكی خراپدان و داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن كه رێگربێت له‌و نادادپه‌روه‌رییانه‌ی له‌دادگاكانی دهۆك و هه‌ولێر به‌بڕیاری حزب جێبه‌جێ ده‌كرێن.
PUKmedia راپۆرتی: كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28