riklam

راپرسیەك:پارتەكەی مێركل لەهەڵبژاردن دەدۆڕێت

جیهان 01:49 PM - 2021-09-22

لەدوا راپرسی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتی ئەڵمانیا كە بڕیارە رۆژی 26ی 9ی 2021 بەڕێوەبچێت، دەركەوتوە پارتی دیموكراتی كتریستیان "پارتەكەی مێركل" ژمارەیەكی زۆر دەنگ لەدەستدەداوەو لەیەكەمەوە دەچێتە ریزبەندی دووەم.

بەگوێرەی راپرسیەكەی رۆژنامەی بێلد، پارتەكەی مێركل 22٪  پارتی سۆشیال دیموكرات 25٪ و پارتی سەوز 15%ی دەنگەكان بەدەستدێنن كە ئەمەش بەگەورەترین دۆڕانی ئەو پارتە دادەنرێت لەماوەی حوكمڕانی ئەنگێلا مێركلدا.

ئەم ئەنجامەش لە بەرژەوەندی كاندیدە ركابەرەكان تەواو دەبێت و بەپێی هەندێك راپرسی تریش "ئۆلاف شۆلز" كاندیدی سۆیسال دیموكراتەكان دەبێتە شوێنگرەوەی مێركل لە "ئارمین لاشیت" كاندیدی هاوپەیمانی دیموكراتی كریستیان دەباتەوە.
هەر بەپێی پێشبینی چاودێرانی سیاسی، كشانەوەی مێركل لە پۆستی راوێژكاری كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر ئەنجانی هەڵبژاردنەكەو پارتەكەی.

ئەو ژنە سیاسەتمەدارە لەسەر ئاستی وڵاتەكەیی و ئەوروپاو جیهان وەك كاریزما سەیردەكرێت و لەدوای 16 ساڵ لە حوكمڕانی و كێبكڕكێكردن بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكەی، گەرموگوڕیەكەی زۆری خستۆتە نێو هەڵبژاردن و نێوەندی سیاسی.

PUKmedia  بورهان ئەمین - ئەڵمانیا

سەرچاوە: ڕۆژنامەی Bild

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket