riklam

شارەزایەكی هەڵبژاردن: ئامێرەكانی دەنگدان و جیاكردنەوە زۆر باشە

کوردستان 01:08 PM - 2021-09-22



پڕۆسەی سێیەمی هاوشێوەی دەنگدان وەك ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-9-2021 پڕۆسەی سێیەمی  تاقیكردنەوە و دڵنیابوون لە كاركردنی ئامێرەكانی دەنگدان لە خوێندنگەی دڵدار لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
لەوبارەیەوە ئارام جەمال شارەزا لە بواری هەڵبژاردن و بەڕێوەبەری پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: پرۆسەكە بەمەبەستی ئامادەكاری و ئەنجامدانی قۆناغەكانی دەنگدان پڕۆسەكە بە باشی بەڕێوەچوو. 
وتیشی: بەمەبەستی دڵنیابوون لە كاركردنی ئامێرەكانی دەنگدان و چۆنێتی كاركردن و دڵنیابوون لە ئامێرەكان ئەمڕۆ پرۆسەی تاقیكردنەوە بەڕێوەچوو و تا ئێستا ئامێرەكان زۆر باشن و بە باشی كاردەكەن بە تایبەتی ئامێرەكانی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان. 

بڕیارە ڕۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوە بچێت. 
PUKmedia تایبەت
وێنە/ جەعفەر جەلالی  



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket