riklam

وارماوه‌.. فه‌رمانگه‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كرایه‌وه‌

کوردستان 11:35 AM - 2021-09-22

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 22-9-2021 به‌ ئاماده‌بووونی كه‌مال مسته‌فا سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی پارێزگای سلیمانی لێپرسراوانی ناحیه‌ی وارماوه‌ و هاوڵاتیانی كۆمه‌ڵگای نه‌سر، فه‌رمانگه‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كۆمه‌ڵگای نه‌سر سه‌ربه‌ناحیه‌ی وارماوه‌ كرایه‌وه‌.

عوسمان عه‌بدوڵا سه‌رۆكی شاره‌وانی نوێ به‌وه‌كاله‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: زۆر دڵخۆشین به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌، به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌وانییه‌ قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر شاره‌وانی ناحیه‌ی وارماوه‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، زووتر هاوڵاتیان كاره‌كانیان به‌ڕێ ده‌كرێت.

وتێشی: بڕیاڕه‌ 26 كه‌س خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگای نه‌سر له‌م فه‌رمانگه‌یه‌ ده‌ستبه‌كار بن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:  ئه‌و شۆینانه‌ی ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌م شاره‌وانییه‌ كاره‌كانیان، گوندی قه‌ره‌گۆل و دسكه‌ره‌ به‌شێكی ده‌گرێته‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ری.

جێی باسه‌ كۆمه‌ڵگای نه‌سر زیاتر1400 ماڵی تێدایه‌.
PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان- شاره‌زوور 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket