riklam

پشده‌ر.. پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان پشتیوانی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن

کوردستان 09:58 AM - 2021-09-22

كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌زیز ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و وه‌ستا فاروق سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كه‌تیایدا خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌رز نرخێنرا و ڕێز له‌ خه‌بات و ماندوبونی چه‌ند ساڵه‌یان گیرا.

وه‌ستا فاروق سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌ وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند وه‌ك چۆن له‌ڕابردودا سه‌رسه‌ختانه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كورد خه‌باتیان كردووه‌، له‌م هه‌ڵبزاردنه‌ش ئازاره‌كانمان وه‌لا ده‌نێین و پشتیوانی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان و له‌ناویشیاندا كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان.

PUKmedia ئاراز ڕه‌سوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket