riklam

ئەوانەی كەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دەدزی دەستگیركران

کوردستان 09:37 AM - 2021-09-22

لەچەمچەماڵ پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێكی دیكە كەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەداوە: پاش ئەوەی ژمارەیەك ھاووڵاتی لەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێكی دیكە كەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران.

رونیشیكردوەتەوە: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی رابردوو 5 تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربكرێن.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: ھەریەك لەتۆمەتباران (أ.گ.ن، م.ر.ع، ب.ع.غ، س.ف.و، أ.ر.ع) لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket