riklam

ئاسۆ مامەند:هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ كوردو كەركوك چارەنوسسازە

کوردستان 07:13 PM - 2021-09-21

ئەمڕۆ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لەهۆڵی شەهید سیروان تاڵەبانی لەكەركوك سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی جەماوەریی كرد.

لەكۆبونەوەكەدا كە ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی ئامادەیی بوون، ئاسۆ مامەند كارنامەی هاوپەیمانی كوردستانی بۆ ئامادەبووان رونكردەوەو رایگەیاند: كارنامەی هاوپەیمانی كوردستان كارنامەیەكی نیشتمانی و نەتەوەیی و خزمەتگوزاری گرنگە.هانی بەشداربوانی هاووڵاتیانی كەركوكیدا بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق بكەن و كاندیداكانی هاوپەیمانی كوردستان لەكەركوك سەربخەن.

دواتر ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بازاڕی رەحیماوای لەكەركوك بەسەركرەوەو لەنزیكەوە لەگەڵ هاوڵاتیان و كاسبكارانی بازاڕەكە دواو لەكێشەو كەموكوڕییەكانیانی كۆڵیەوەو پشتیوانی سەركردایەتی یەكێتی بۆ دوپاتكردنەوەو هانیدان بەشداری هەڵبژاردنەكەی 10ی 10ی 2021دا بكەن و بەدەنگەكانیان هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدەكانی لەپارێزگای كەركوك سەربخەن.

رونیشكردەوە: ئەم هەڵبژاردنە  بۆ كوردو كەركوك زۆر چارەنوسسازە.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد - كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket