riklam

پیره‌مه‌گرون.. پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان پشتیوانی بۆ هاوپه‌یمانی كوردستان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 05:45 PM - 2021-09-21

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی سنووری پیره‌مه‌گرون پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌رده‌بڕن.

عوسمان سێده‌ری سه‌رپه‌رشتیاری بانگه‌شه‌ی بازنه‌ی سلێمانی وڕاپه‌ڕین و دوكان وپێنجوێن وشارباژێری پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گای كۆمیته‌ی پیره‌مه‌گرون له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانمان له‌پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی  كوردستان كۆبوینه‌وه‌، ئامانج له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ پشتیوانی و سه‌رخستنی ھاوپه‌یمانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی بوو.

وتیشی: ھه‌مووان پێكه‌وه‌ به‌ڵێنی پشتیوانی و سه‌رخستنی لیسته‌كه‌ماندا و چه‌ند لیژنه‌یه‌كمان پێك هێناوه‌ بۆ سه‌ردان و گه‌ڕانی ماڵ به‌ماڵ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، بۆیه‌ هه‌موومان بڕیارماندا له‌وقۆناغه‌ هاوشێوه‌ی هه‌شتاكان كار بكه‌ین بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان، چونكه‌ تا له‌به‌غدا به‌هێزبین و گرفته‌كانمان زووتر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د/ دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket