riklam

جێگری سەرۆكی هەرێم و وەفدێكی سەربازی ئەمریكا چەند پرسێكی ئەمنی تاووتوێ دەكەن

کوردستان 05:10 PM - 2021-09-21

ئەمڕۆ 21ی 9ی 2021 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەراڵ كیس فلپس، بەرپرسی باڵای سەربازی و لێپرسراوی نوسینگەی هاریكاریی ئەمنیی ئەمریكی لە عیراق و وەفدێكی سەربازی و دیپلۆماسیی هاوڕێی كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق، جموجوڵەكانی تیرۆرستانی داعش، چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، گفتوگۆیان لە بارەیەوە كرا.

جێگری سەرۆك جەختی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان و عیراق كردەوە، هەروەها سوپاسی پشتگیری و هاوكاریی ئەمەریكاو وڵاتانی دۆستی بۆ پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كرد.
وەفدی میوان پوختەیەكیان دەربارەی گۆڕانی ئەركی هێزەكانیان لە عیراق لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عیراق و ئەمریكاو بەردەوامی هاریكاری و پشتگیریی عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو تێكشاندنی یەكجارەكی داعش پێشكەشكرد.

تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەكە بوو.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket