}

كۆمسیۆن دوورخستنه‌وه‌ی دوو كاندیدی تری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند

عیراق 04:07 PM - 2021-09-21

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: به‌هۆی پێشێلكردنی بنه‌ماكانی كۆمیسیۆنه‌وه‌، دوو كاندیدی تری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق دوورخستووه‌ته‌وه‌ .

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاریداوه‌ به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كاندیدی بوونی هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د مه‌هدی عامری و سه‌ڵاح موجبه‌ل تاهر ، به‌هۆی پێشێلكردنی بنه‌ماكانی كۆمیسیۆنه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ته‌ڕوو، ئه‌و دوو كاندیده‌ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنن هه‌ژمار ناكرێن و هه‌ر ده‌نگێكیان پێ بدرێت به‌ پوچه‌ڵ داده‌ندرێت ، هۆكاری سه‌ره‌كی دورخستنه‌وه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ ، له‌ رۆژی 19ی ئه‌یلول-ی ئه‌مساڵ له‌دیدارێكیاندا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ئاسمانی، هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر دادگای عیراقی و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تیان داوه‌ته‌ پاڵ.

PUKmedia كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket