riklam

بافڵ تاڵەبانی:بۆ ھەرێمێكی پێشكەوتوو پێویستمان بەهاوكاری دۆستەكانمانە

کوردستان 02:10 PM - 2021-09-21

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی ھیندستان لە عیراق.

لە دیدارێكدا كە ئەمین بابە شێخ و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، جەخت لە فراوانكردنی پەیوەندییەكان و ھەماھەنگی زیاتری هەردوولا كرایەوە بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكان بكات بە تایبەت لە بوارەكانی ئابووری، پەروەردە و كلتووری.

بافڵ تاڵەبانی خواستی یەكێتی دووپاتكردەوە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییەكی پتەو و دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و ھەموو پشتیوانی و كارئاسانییەكی یەكێتی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی. راشیگەیاند لەچوارچێوەی ھەوڵەكانمان بۆ بونیادنانی ھەرێمێكی خۆشگوزەرانتر و پێشكەوتووتر، پێویستمان بە هاوكاری و پشتیوانیی دۆستەكانمان دەبێت تاوەكو لەگەڵمانبن بۆ پێشخستنی ھەموو كایەكانی ژیان.

PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket