}

بافڵ تاڵه‌بانی: زانایانی ئایینی ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌بووه‌ له‌ خه‌باتی گه‌لی كورددا

کوردستان 10:14 AM - 2021-09-21

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزان له‌ یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان 

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌به‌ڕێزتان، زانایانی ئاینی و مامۆستایان ده‌كه‌م .

مامۆستایانی ئاینی رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاویان بینیووه‌ له‌مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد و به‌ھێزكردنی پایه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له‌ رووی گیانی پێكه‌وه‌ژیان، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی ھزری میانڕه‌وی، كه‌ئه‌مه‌ش جێگای ستایش و پێزانینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ و رێزی بێسنوورمان بۆ ئه‌و رۆڵه‌ جوامێرانه‌یه‌ هه‌یه‌.

ده‌مه‌وێت له‌م بۆنه‌یه‌دا داوا له‌ مامۆستایان و زانایان بكه‌م كه‌ رۆڵی زیاتر بگێڕن و وه‌ك هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی. له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بن له‌پێناو قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و خزمه‌تی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
ھه‌رشاد و سه‌رفرازبن

بافڵ تاڵه‌بانی 
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket