}

قوباد تاڵه‌بانی: زانایانی ئاینی به‌درێژایی مێژوو سه‌رچاوه‌ی شانازی بوون

کوردستان 09:23 AM - 2021-09-21

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌بروسكه‌یه‌كدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ئێوه‌ و ته‌واوی زانایانی ئاینی كوردستان ده‌كه‌م. 

زانایانی ئاینی به‌درێژایی مێژوو سه‌رچاوه‌ی شانازی بوون بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌هۆی رۆڵه‌ ئه‌رێنییه‌كانیان له‌چاكه‌ی گشتی و ئامۆژگاریكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ، هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ و له‌ڕێی په‌یامه‌كانتانه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ بنیاتنانی بیری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و رێگری كردن له‌گه‌شه‌كردنی بیری توندڕه‌ویی له‌كوردستان.

له‌كاتێكدا پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێ ده‌كه‌ین كه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نوسساز هه‌نگاو ده‌نێت، له‌ئێوه‌ ده‌خوازین وه‌ك هه‌میشه‌ رۆڵی خۆتان ببینن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و هاندانیان بۆ به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌جۆرێك كه‌ به‌خێر و خۆشی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌وێته‌وه‌.
ئیتر ھه‌ر شادو سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتوبن.

قوباد تاڵه‌بانی 
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket