riklam

تیمی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن

کوردستان 08:59 AM - 2021-09-21

قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ یاوه‌ری به‌شێك له‌ كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت وه‌ڕێكه‌وت.
ئایات ئه‌دهه‌م كاندیدی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ به‌غدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌درێژه‌ی بانگه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21-9-2021 له‌ به‌غدای پایته‌خت دوو مه‌راسیمی بانگه‌شه‌ ده‌ستپێده‌كات.
جێی ئاماژەیە هاوپەیمانی كوردستان لە بەغدا بە دوو كاندید بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكات ئەوانیش ئایات ئەدهەم لە بازنەی 8 بە ژمارەی 30 و محەمەد عەلاوی لە بازنەی 12 بە ژمارەی 52. 



PUKmedia وێنە/ ئەژی عومەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket