riklam

جێگری سەرۆكی هەرێم و كونسوڵی كۆریا دوایین پێشهاتە سیاسیەكان تاووتوێ دەكەن

کوردستان 11:07 PM - 2021-09-20

ئەمڕۆ 20ی 9ی 2021 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم پێشوازی لە چۆی كوانژین كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی عیراق و ناوچە كرا، هەردوولا هاوڕابوون كە دۆخی ئابووری و بونیادنانی ژێرخانێكی ئابووری بەهێز گرنگە بۆ روبەڕوو بوونەوە و چارەسەری هەموو ئەو قەیرانانەی كە لە بوارە جیاجیاكاندا دێنەوە پێشەوە.
جێگری سەرۆك بەردەوامبوونی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ ووڵاتی كۆریای باشوور بەرز نرخاند، هەروەها ووڵاتی كۆریای باشووری وەك وڵاتێكی پێشكەوتوو لە بواری ئابووری و تەكنەلۆژیای سەردەم ناساند و هیوای خواست عێراق و هەرێمی كوردستان سوود لەو ئەزموونە ئابووری و تەكنەلۆژییایەی كۆریای باشوور وەربگرێت و ژێرخانێكی ئابووری بەهێز بكات بە پێوەر بۆ زاڵبوون بەسەر كۆی ئەو كێشانەی كە لەكاتە نەخوازراوەكاندا ڕووبەڕووی ناوچەكە دەبێتەوە.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket