riklam

عیراق..پێكهێنانی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو ئاسان نابێت

عیراق 10:57 PM - 2021-09-20

بەوتەی پەرلەمانتارێكی پێشوو پێكهێانی حكومەتی داهاتووی عیراق لەدوای هەڵبژاردنی 10ی 10ی 2021، كاتی پێویستەو لایەنەكان لەسەر پێكهاتەكەی ئەو حكومەتەو دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران بەئاسانی رێك نەكەون، پێشیوابوو  پێكهێنانی كابینەی داهاتوو پێویستی بەهاوپەیمانی چەند لایەنێكی سیاسی دەبێت، بەو پێیەی هیچ لایەنێكی سیاسی ئەوەندە كوردسی ناهێنێ تاكو بتوانێ حكومەت پێكبهێنێت. 
تانیا تەلعەت گلی ئەندامێكی خولەكانی رابردوی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmediaی راگەیاند: بەهۆی بارودۆخی ئێستای عیراق و ئەو گۆڕانكاریانەی لەناوچكە روودەدەن، پێویست بەوە دەكات حكومەتی داهاتووی عیراقی لەدوای هەڵبژاردنی ئەمجارە بە كاتێكی زوو پێكبهێنرێت، بەڵام ئاماژەكان دەریدەخات پێكهێنانی ئەو حكومەتەو دەسنیشانكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران ئاسان نەبێت و پێویستی بەكاتێكی زۆر هەبێت.
وتیشی: یەكێك لەو هۆكارانەی وادەكات پێكهێنانی حكومەت و دەستنیشانكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران دوا بكەوێت ئەوەیە،  كە چاوەڕوان دەكرێت هیچ لایەنێكی سیاسی  نەتوانێت ئەو رێژە كورسیە بەدەستبهێنێ كە بتوانێ بەتەنیا حكومەت پێكبهێنرێت، بۆیە پێویستی بەپێكهێنانی هاوپەیمانی چەند لایەنێكی سیاسی هەیە.
تانیا تەلعەت ئاماژەی بەوەشكرد: لەبەر ئەوەی لەكاتی ئێستا نێوماڵی پێكهاتەكانی (شیعە و سونەو كورد) وەكو پێویست نیە، بۆیە پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانیەتیەش ئاسان نەبێت. لەگەڵ ئەوانەش ئەنجامی هەڵبژاردنەكە  كاریگەری لەسەر ئاراستەی پێكهێنانی حكومەت دەبێت.
رونیشیكردەوە: ئەم هەڵبژاردنە جگە لە ناوخۆی عیراق،  بۆتە جێگای بایەخی زۆر لە وڵاتانی زلهێزو نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپاو  نێوەندە جیهانیەكانی دیكە، بۆیە لەهەموو ئەو لایەنانەوە چاودێری دەكرێت و بەگرنگیەوە لێی دەڕوانن.
جێی ئاماژەیە بەگوێرەی ئامارەكان كەمترین ماوەی پێكهنانی حكومەتی عیراقی لەدوای پڕۆسەی ئازادی، كابینەی حكومەتەكەی ئیبراهم جەعفەری بوو،  لە ساڵی 2006، كە داوی راگەیاندنی ئەنجامەكان دوو مانگ و 28 رۆژی پێچوو، بەڵام درێژترین ماوە خولی دووەمی كابینەی حكومەتەكەی نوری مالیكی بوو ، كە 6 مانگ و 15 رۆژی خایاند.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket