riklam

پارتی دەبێ ئەم مەسئولیەتە ھەڵبگرێ

کوردستان 09:26 PM - 2021-09-20

پارتی دەبێ ئەم مەسئولیەتە ھەڵبگرێ و دەبێ مەسئولیەتی حوكمڕانی قەرەقوش لە بادینان ‌و كردنی ئەم بەشە لە هەرێمی كوردستان بەزیندانێكی گەورە بۆ ئازادیخوازان ‌و جیاوازانی  سیاسی لە ئەستۆی بگرێ  ‌و خۆی لێ نەبان  نەكات.
واقیعی حاڵ ئەوەیە كوردستان ‌و بگرە هەموو عیراقیش بەگوێرەی پارێزگاكانی ناوچەی نفوزی حزبە حوكمڕانەكان دەچن بەڕێوە ‌و حوكم دەكەن.
پارتی حوكمڕانە لەزۆنی زەرد‌و بەتایبەتیش بادینان.  وەك ناوچەی داخراوی دەسەڵات ‌و نفوز ئیدارەی دەدا ‌و هەرچی بوێ دەیكا ‌و هەموو ئەم حوكمڕانییە بەناوی حكومەتی هەرێم لە قەڵەم دەدا بۆ ئەوەی خەڵكی تر بكاتە شەریكە بەش لەسەركوت ‌و داخرانی حوكمڕانییەكەی.
ئەم هەڵسەنگاندنەی پارتی كە هەوڵ دەدا دەرخواردی میدیاو ڕای گشتی بدات ڕاست نییەو جۆرێكی زەردە لەچەواشەكاری كە ئەم حزبەی پێ ناسراوەتەوە.
هیچ لەوە ئاسانتر نییە ڕاستی ئەم هەڵسەنگاندنەی پێ دەربخەین وەختێك پارتی رەخنەو تانە لە حزبەكانی تر دەگرێ  بەگوێرەی زۆنی دەسەڵاتیان. مەعلومە دیدی پارتی بۆ زۆنی سەوز‌و هەرچی لەوێ روودەدات دەیخاتە ئەستۆی یەكێتییەوە بەبیانووی ئەوەی پارتی لەسلێمانی حوكمڕان نییە و دەستی ناڕوا. 
بۆیە دەبینین میدیای ئاشكرا و نهێنی، سێبەر و بەرهەتاوی خۆی هاندەدا فۆكس بخەنە سەر ناوچەی سەوز وەك ناوچەی حوكمڕانی یەكێتی، بەڵام لەولاشەوە كەموكوڕی ‌و سەركوت ‌و قەرەقوشی حوكمڕانی خۆی لەبادینان لەژێر تایتڵی حكومەتی هاوبەش دێزە بەدەرخۆنە دەكات.
پێیوایە بەداخران ‌و فەزای تەسكی حوكمڕانی دەڤەری بادینان كە بەیاننامەی مەڵبەندی چواری یەكێتی باشی وەسف كردووە (زۆنی زەرد بۆتە زۆنی لەكەدار بە ناوچەوانی هەرێمی كوردستانەوە)، بەوە دەتوانێ هەموو شتێك بشارێتەوە لەكاتێكدا هیچ نەبێ ئازایەتی ‌و جورئەت ئەوەیە پارتی رەفتار ‌و سیاسەتەكانی لەو دەڤەرە بگرێتە ئەستۆ ‌و دێزە بەدەرخۆنەیان نەكات. 
بەناوی دادگاو بەڵگە‌و پەراوی كەیسەكانەوە وەك كەیسی حوكمڕانی كادیرەكەی یەكێتی ‌و دەیان چالاكوان ‌و ئازادیخوازی بادینان.
ئەم شێوازە لەسەركوت و داخران ماركەی حوكمڕانی پارتییە.

كوردستانی نوێ


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket