riklam

لێپرسراوێكی یەكێتی لەبادینان:بڕیاری دادگا سیاسیەو هەڵوێستمان دەبێت

کوردستان 06:27 PM - 2021-09-20

لێپرسراوی كۆمەڵایەتی بادینانی یەكێتی رایدەگەیەنێت: لەبادینان فشاری سیاسی لەسەر دادگا زاڵەو بەنەفەسی سیاسی كاردەكەن و بەدڵی خۆیان بڕیارو سزا بەسەر كادرو چالاكواناندا دەسەپێنن و بێدەنگ نابین و هەڵوێستمان دەبێت.
بەهزاد عەبدولڕەزاق لێپرسراوی ناوەندی كۆمەڵایەتی بادینان لەبارەی سزادانی نەزیر بەرواری كادری یەكێتی لەلایەن دادگای دهۆكەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەك، بە PUKmediaی راگەیاند: ئیدانەی بڕیارەكیە دادگای دهۆك دەكەین، لەبادینان فشاری سیاسی لەسەر دادگا زاڵەو بەنەفەسی سیاسی كاردەكەن و بەدڵی خۆیان بڕیارو سزا بەسەر كادرو چالاكواناندا دەسەپێنن.
وتیشی: لەسەر سزادانی كادرەكەی خۆمان بێدەنگ نابین و هەڵوێستمان دەبێت، چونكە ئەمە جاری یەكەم نیەو لەسنوری بادینان ئەمە چەندەمینجارە دووبارە دەبێتەوە.

PUKmedia زێرەڤان گولی - دهۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket