riklam

بافڵ تاڵەبانی:پاشماوەكانی داعش ھەڕەشەی جدین بۆ سەقامگیری عیراق

کوردستان 05:10 PM - 2021-09-20

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدەباشان پێشوازیكرد لە كۆڵۆنێڵ ماركۆس مایەر، لێپرسراوی ھێزەكانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی كوردستان و عیراق.

لەدیدارێكدا كە ئەژی ئەمین، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی هەرێمی كوردستان ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەكان و چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش، ھەماھەنگی نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و ھێزەكانی عیراق و ھاوپەیمانان و یەكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە تاووتوێكراو بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.

لەدیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەجموجوڵەكانی پاشماوەكانی تیرۆرستانی داعش كرد كە ھێشتا ھەڕەشەی جدین بۆ سەقامگیری عیراق، بۆیە پێویستە ھەماھەنگی و ھاریكاری زیاتر هەبێت لەنێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و عیراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

داواشیكرد پرۆژەی ھاوبەش ھەبێت بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو سنورانەو ھێزی ھاوبەش دروستبكرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

سەبارەت بەھەوڵەكانی یەكخستنەوەو پڕچەككردنی ھێزی پێشمەرگە، ھاوسەرۆك جەختی لەچڕكردنەوەی ھەوڵەكان كردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵێكی یەكێتی لەپێناو دروستكردنی ھێزێكی نیشتمانیی پڕچەك و راھێنراوە لەسەر بنەمای نوێی زانستی سەربازی. بۆ ئەوەش داوای لەھێزەكانی ئەڵمانیا كرد هاوكار و ھەماھەنگ بن لەسەرخستن و بەرەوپێشچوونی ئەو پرۆسە نیشتمانییە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket