}

سه‌ردانیكردن و مۆڵه‌تدان به‌ سزادراوان له‌ چاكسازییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان 03:41 PM - 2021-09-20

سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادراوان و مۆڵه‌تدان به‌ سزادراوان له‌ سه‌رجه‌م چاكسازییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێم رایگه‌یاند، به‌ ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی، بڕیاردراوه‌ به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادراوان و پێدانی مۆڵه‌ت به‌ سزادراوان. 

بڕیاره‌كه‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌. 

پێشتر به‌ھۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردرا سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادراوان رابگیرێت و سزادراوان له‌ رێگه‌ی سكایپه‌وه‌ كه‌سوكاریان ببینن.

PUKmedia وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket