riklam

وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

کوردستان 01:41 PM - 2021-09-20

وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی فیدراڵی عیراق ئه‌مڕۆ 20-9-2021، سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كات، بڕیاره‌ وه‌فده‌كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌و پارێزگایه‌ بمێنێته‌وه‌و له‌باره‌ی دۆسییه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات و ماوه‌ی 3 رۆژ له‌و پارێزگایه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاره‌كه‌، وه‌فده‌ باڵاكه‌ی حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و داموده‌زگا ئیدارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی به‌ پارێزگابوونی ئه‌و شاره‌ بكات.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ 16-3-2021، و له‌ یادی 33 ساڵه‌ی بۆردومانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن رژێمی فاشیستی رووخاوی به‌عسه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاریدا به‌زوویی حكومه‌تی عیراق هه‌نگاوه‌كانی به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید خێراتر بكات و كاروباره‌و یاسایی و ئیداره‌كانی ته‌واو بكات.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket