riklam

نرخی نه‌وت دابه‌زی

جیهان 01:14 PM - 2021-09-20

به‌هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ لایه‌ن سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی كه‌نداوی مه‌كسیكه‌وه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهانی دابه‌زینی تۆماركرد.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 20-9-2021، بڵاویانكرده‌وه‌ به‌هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ لایه‌ن سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی كه‌نداوی مه‌كسیكه‌وه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهانی دابه‌زینی تۆماركرد.

راشیانگه‌یاندووه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت 55 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 74 دۆلار و 78 سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 65 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌71 دۆلار و 32 سه‌نت .

 له‌دوای ره‌ویینه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كۆتایی هاتنی كه‌ره‌نتینه‌و كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌ جیهانییه‌كان و گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان وڵاتان، نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket