}

دانیشتنه‌كانی نوێنه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

عیراق 12:50 PM - 2021-09-20

دوای زیاتر له‌ دوو مانگ دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و له‌یه‌كه‌م دانیشتنیشدا ده‌نگدان بۆ پێنج پڕۆژه‌یاسا و پێشنیازه‌ یاسا ده‌كرێت.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 20-9-2021، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆببێته‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ پرۆژه‌یاسای یانه‌ وه‌رزشییه‌كان و پێشنیاری یاسای مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ری مافپه‌روه‌ر و پڕۆژه‌یاسای چوونه‌ پاڵ پڕۆتۆكۆڵی ساڵی 2005، له‌گه‌ڵ ده‌نگدان به‌ پێشنیاری یاسای ھه‌مواری یه‌كه‌می یاسای مافی مانه‌وه‌ی بێگانه‌كان له‌ عیراق و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای سه‌ندیكای به‌رنامه‌ داڕێژه‌رانی عیراق.

 13ی ته‌موزی ئه‌مساڵ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، له‌ ماوه‌ی دوو مانگ و حه‌وت رۆژی رابردودا ھیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و په‌رله‌مانتارانیش ھۆكاره‌كه‌ی بۆ سه‌رقاڵبوونیان به‌ بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

PUKmedia ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket