}

كوردێك سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كی كیشوه‌رییه‌

کوردستان 10:14 AM - 2021-09-20

پاش هه‌ڵبژاردنی وه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێتتی تۆپی پێی عیراق، گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌بێته‌ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی یاری نێوان محه‌ره‌قی به‌حره‌ینی و عه‌هدی لوبنانی.

یارییه‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی نیوه‌ی كۆتایی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا كه‌ له‌ مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین سبه‌ی دووشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ به‌ده‌ستهێنانی ٥٨ ده‌نگ ، گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق مه‌سعود بووه‌ ئه‌ندامی نوێی یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق .

كوڕه‌ كورده‌كه‌ له‌ به‌غداد توانی به‌ زۆرترین ده‌نگ ئه‌ندامێتیی خۆی بۆ چوار ساڵی داهاتووی یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق مسۆگه‌ر بكات و وه‌ك ته‌نیا كورد له‌ كابینه‌كه‌ی عه‌دنان درجال به‌شداره‌ .

گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق، كوڕی عه‌بدولخالق مه‌سعودی سه‌رۆكی پێشووتری یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراقه‌و خاوه‌نی بروانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ وه‌رزشدا .

PUKmediaبه‌شی وه‌رزش - تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket