riklam

رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەهێنرێنە هەڵەبجە

کوردستان 05:57 PM - 2021-09-19

بەسەرپەرشتی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان بڕیارە  سبەینێ لە پارێزگای هەڵەبجە بەبەشداری 19 رێکخراوی نێودەوڵەتی کار بۆ هێنانی ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان و دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە لۆکالیەکان لە پارێزگای هەڵەبجە بکرێت .

فریاد نەجمەدین بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەکان  لە دیزانی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: ڕێکخراوەکان  کۆنفرانسێکی فراوان دەبەستن و پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییەکان دروست دەکەن .

وتیشی: لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ژمارەیەک چالاکی جیاجیا ئەنجام دەدەن هەر لە بەسەرکردنەوەی کەسانی کەم دەرامەت و پانێل و دیدار لەگەڵ  ریکخراوەکان تا ئاڕاستەکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بە ئاراستەی زیاتر خرمەتکردنی پارێزگاکە.

 

PUKmedia فەرحان حەمە خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket