riklam

مافه‌كانی مرۆڤ تاكه‌ لایه‌نه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا به‌شدار نابێت

عیراق 05:27 PM - 2021-09-19

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلولی 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ناتوانن چاودێری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان بكه‌ن و ئاماژه‌شیدا دادگای ده‌ستووری پێشتر بڕیاری ئه‌وه‌یدابوو كۆمسیۆنه‌كه‌ به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ نه‌لكێنرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌لی به‌یاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمسیارانی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه‌ كۆمسیۆن به‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵساوه‌و بێئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌نجومه‌نی نوێی كۆمسیاران پێكهاتبێت و روونیشی كرده‌وه‌ پێشبینی ئه‌وان وابووه‌ كۆمسیۆن به‌رده‌وام بێت له‌كاره‌كانی به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕێگه‌ی نووسراوێكیانه‌وه‌ داوای كردووه‌ كاره‌كانیان رابگرن و بێئه‌وه‌شی جێگره‌وه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت.

راشیگه‌یاند: لای خۆیه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاری كۆمسیۆن، بۆ ئاگاداریش پێشتر هه‌ر دادگای فیدڕاڵی خۆی بڕیاری ئه‌وه‌یدابوو كه‌ كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌په‌رله‌مان، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كۆمسیۆن له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو رێوشوێنانه‌ی له‌به‌رامبه‌ری گیراونه‌ته‌به‌ر ناتوانێت چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و بڕواشمان وایه‌ بڕیاره‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌ئامانجگرتنی پاكی و شه‌فافیه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌، چونكه‌ كۆمسیۆن تاكه‌ لایه‌نی نیشتمانییه‌ بۆ چاودێری مافه‌ سیاسییه‌كان.

روونیشی كرده‌وه‌ ئه‌وه‌تا پاره‌یه‌كی زۆر بۆ هێنانی چاودێر له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا خه‌رج ده‌كرێت و له‌ولاشه‌وه‌ ئه‌و مافه‌ له‌ كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌سه‌ننه‌وه‌ تاوه‌كو چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا چه‌ندین پێشێلكاری تۆماركردووه‌و له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پشتی پێبه‌ستراوه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ دادگای باڵای فیدڕاڵی رۆژی 28ی ته‌مووزی 2021 بڕیاری له‌سه‌ر ناده‌ستووری به‌ستنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ داو بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی دوای ئه‌و بڕیاره‌ هات كه‌ له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ درا سه‌باره‌ت به‌كۆتایهاتنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسۆنی مافه‌كانی مرۆڤ.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket